پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی 42هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو

یادی 42هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو

 
 
خەباتمێدیا: رۆژی 19ی خەرمانانی 1401ی هەتاوی، لە وەڵاتی نۆروێژ رێورەسمی 5ی خەرمانان 42هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات کە لەلایەن کومیتەی نۆروێژی سازمانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و چەند هەڤاڵ لە ئەندامانی سەرکردایەتی، نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی سکاندیناوی بەتایبەت وەڵاتی نۆروێژ، دۆستان و کوردانی نیشتەجێ لەو وەڵاتە، بەشێوەیەکی بەشکۆ بەرێوەچوو.
بەرنامەکانی رێورەسمی 5ی خەرمانان بە سرودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" و دەقیقەیەک وەستان بۆ وەفا و ئەمەگ بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات و تێکڕای شەهیدانی کوردستان و رێبەریی نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەبات، مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کومیتەی نۆروێژ لەلایەن کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کومیتە بە دوو زمانی کوردی و فارسی پێشکەش کرا.
لە دوای پەیامی کومیتەی نۆروێژ کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتارێکی تایبەتی پێشکەش کرد.
کاک بابەشێخ لە وتەکانیدا ئیشارەی دا بە بزوتنەوەی کوردستان لە دوای هاتنە سەر کاری رژیمی ئاخوندی و دەور و نەقشی رێبوارانی سازمانی خەبات لە دیفاع لە کوردستان و ووتی: سەرکردە و رێبوارانی بەوەجی سازمانی خەبات بۆ دیفاع لە نیشتمان و بەربەرەکانێی هێزە داگیرکەرەکان لێبڕاو بوون و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە خزمەتیان بە خاک و نیشتمان دەکرد.
بەرێزیان لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەو رەفتار و کردەوە زیانبارانەی لە بزوتنەوەی کوردستاندا ئەنجام دران گوتی: پێویستە دەرس لە کارە خراپەکانی رابردوو وەرگرین کە بوونە هۆی ئەوەی بزوتنەوەی کوردستان زیانی لێ بکەوێ و رژیمی داگیرکەری ئاخوندی وەکوو دەرفەت کەڵکیان لێ وەرگرێ و بتوانێ بە تێچووی کەمتر خاک و وەڵاتەکەمان داگیر بکات.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە وتارەکەیدا ئیشارەی بە کاریگەریە نگەتیڤ و خراپەکانی رژیم لە سەر کۆمەڵگەی ئێران کرد و وتی: ئەو رژیمە لە هەموو بارێک کۆمەڵگەی کوردستان و ئێرانی بۆ دواوە گێڕاوەتەوە و کۆمەڵگەی کوردستان کە هێمای ئاشتی و پێکەوە ژیان بوو توانیویەتی تووشی چەندین قەیران و دیاردەی کۆمەڵایەتی بکات. لە درێژەی ئەو باسەدا کاک بابەشێخ هەڵسووکەوتی خەڵکی بوونی مامۆستا سەید جەلالی بە نمونە هێنایەوە کە هاوکاری هەموو کەسی کردوە، تەنانەت ئەو کەسانەی موخالفی بیر و باوەڕی بوون نەیدەهێشت بە بیانووی کار و کەسابەت و شێوەی بیرکردنەوەیان بکرێتە بیانوو بۆ ئەوەی هیچ مەعامەلەیەکیان لەگەڵ نەکەن و گۆشەگیر و پەراوێز بخرێن.
کاک بابەشێخ لە پێوەند بە رێکارەکانی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ رژیمی ئاخوندی، وتی: رژیمی ئاخوندی رژیمێکی فیڵبازو دواکەوتوو و دوور لە هەر چەشنە بنەمایەکی ئینسانیە و بۆ فەوتان و بە لارێدابردنی پێکهاتەی کۆمەڵگە لە هیچ فێڵیک خۆ نابوێرێ. ئەو رژیمە لەگەڵ بزوتنەوەی کوردستان هەر لە سەرەتاوە کەڵکی لە زۆر و زەبر وەرگرت، هاوکات هەوڵی دەدا کورد خەریک بکات بە وتووێژ و موزاکرەوە بۆ ئەوەی رەوتە جیاوازەکان تووشی بەر یەک کەوتن و ناکۆکی بن و بەو شێوە درز و کەلێن لە شۆرشی کوردستانی ئێراندا ساز بکا. سازمانی خەبات لە یەک دوو ساڵی سەرەتای جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و لە دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ئەو ڕژیمە حەق نابیستێ‌ و کەمترین مافی گەلی کورد دابین ناکات و دژی سەرەتایی ترین ماف و ئازادیەکانە، بەو یەقینە گەیشت وتووێژ و دانووستان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە غەیرە دێموکراتی و دژە خەڵکیە، ئەو دەسەڵاتەی باوەڕی بە پرس و مافە نەتەوەییەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران نیە، زیانە بۆ بزوتنەوەی کوردستان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان. ئەوانەی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە کەوتنە وتووێژ دەرکەوت زیانیان لە خۆیشیان و بزوتنەوەکەیش دا. هەر بۆیە سازمانی خەبات لە سەر خەبات هەتا رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی و هێنانەدیی مافەرەواکانی خەڵکی کوردستان لە ئەولەویەتەکانی کار و تێکۆشانی دەبێ.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی کاک بابەشێخی حوسەینی دا لە مەڕ داهاتووی کوردستان و ئەرکی سازمانی خەبات وتی: لە کوردستاندا پێویستە رەچاوی هەموو لایەنەکان و بیر و بۆچوون و رۆشنبیران و کەسایەتیەکانی کوردستان بکرێ و یەکیەتی و تەبایی بکرێتە هەوێنی وەدەستهێنانی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە تەنیا بەو شێوە دەتوانین لە ئێرانی داهاتوودا دەور ببینین و ئامانجەکانی گەل وەدەست بێنین. سازمانی خەبات ئامادەیی و ئیستعدادی هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە کوردستانی ئێران دا هەیە و بەشێوەی بەرینتر و لە چوارچێوەی ئێراندا پێی وایە هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ لایەنە شۆرشگێڕەکانی ئێران و سازمانی موجاهیدین، سەرەکی ترین هێزی شۆرشگێڕی ئێران دۆست و هاوپەیمانە.
لە دوای وتاری بەرێز سکرتێری گشتی، کورتە فیلمێک کە لەلایەن ئورگانی راگەیاندن و چاپەمەنی سازمانی خەباتەوە ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.
لە دوای ئەوە پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو شنۆ شەریعەت پەنا خوێندرایەوە.
پاشان کاک رێبواری حوسێنی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات شیعرێکی خۆی بەبۆنەی 5ی خەرمانانەوە پێشکەش کرد.
لە یەکێک لە بڕگەکانی دیکەی رێورەسمەکەدا ناوی ئەو هێز و سازمان و کەسایەتیانە خوێندرایەوە کە بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان پێشکەش بە رێورەسمەکە کردبوو کە ناوی ئەو لایەنانە بریتی بوون لەم پارت و سازمانە بەرێزانە:
سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران،
کومیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی نۆروێژ، ناوەندی نۆروێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بزوتنەوەی گۆڕان، ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە، پارتی ئازادی کوردستان، ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات، کاک جەعفەری حامیدی، کاک عەبدوڵا حیجاب، کاک شێخ فایەق، کاک ئەنوەر پویا و کاک سالار شوانی.
پاشان هونەرمەندی شێوەکار کاک یوسف سوری تابلۆیەکی خۆی پێشکەش بە کومیتەی نۆروێژی سازمان کرد کە بریتی بوو لە لۆگۆی سازمانی خەبات، هەروەها لەلایەن کومیتەوە چەپکەگوڵ و سپاسی پێشکەش کرا.
کۆتا بڕگەی رێورەسمەکە تایبەت بوو بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کە تا سەعات 24:00 درێژەی کێشا.
 

2 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی 42هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو

یادی 42هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران