یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1401-1402

راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1401-1402

هاونیشتمانیانی کوردستان!
مامۆستایان و زانستخوازان!
27ی خەرمانانی 1401 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان و ئێرانە. بۆ ساڵی نوێی خوێندن منداڵان و لاوانی ئێران و کوردستان بە مەبەستی فێربوون و بڕینی پلەکانی خوێندن روو لە قوتابخانە و زانستگاکان دەکەنەوە.
کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و زانستگاکان لە کاتێکدایە کە زانست و پەروەردە لە ژێر سێبەری شوومی ئاخوندانی دواکەوتوودا خراوەتە خزمەت بیری تاریک و دواکەوتووی دەسەڵات و رێگە نادرێ فێربوون و پەروەردە لە ئێراندا بەپێی ستانداردە جیهانیەکان بێ. سیاسەتی دواکەوتوانەی رژیمی ئاخوندان لە راست زانست، فێرکردن و پەروەردە لە 44 ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەوەی پەروەردە و فێرکردنی لە ئێران تووشی قەیران کردووە بۆتە ڕێگرو بەربەست لە بەردەم خوێندکاران و زانستخوازانی ئێرانی و نەیانتوانیوە بەو جۆرەی پێویستە فێر بن و پەروەردە ببن. ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر باقی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەی ئێران دروست کردووە. بەپێی قسەی شارەزایان لە ئێرانی ئاخوند لێدراودا س٠Šستةمى ف٠Š٠Žربوون و ثةروةردة بە شێوەی سیاسەت و بەرنامەی داواکەوتوانەى رذ٠Šم پەیرەو دەکرێ و ئەوەش لە دوای چەند جیل، زیانەکانی بە روونی خۆی دەردەخات و لە ئەنجامدا قوتابی، خوێندکار و کۆمەڵگە بە گشتی زیانیان لێ کردووە.
مامۆستایانی دڵسۆز و بەشخوراو!
بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و زانستگاکان ئەرکە سەرەکیەکەی ئێوەی دڵسۆز بۆ فێربوونی زانست و بارهێنان،سەرەڕای ئێش و ئازارو هەڕەشە دەستپێدەکاتەوەو مامۆستایان بەهۆی هەژاری، نەداری و نەبوونی پشتیوانی ژیانیان سەخت و دژواره.
هاوکات لەگەڵ ئەو کێشە و ئالەنگاریە ئابووریانەی بە درێژایی تەمەنی رژیمی ئاخوندی بەرۆکی مامۆستایانی گرتووە، سەپاندنی سیستەمی پەروەردەی دواکەوتوی ئاخوند پەسەند یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم مامۆستایان و ئوستادانی زانستگاکان بووە.
رژیمی ئاخوندی بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لەم ساڵانەدا و بەتایبەتتر لە یەک ساڵی رابردوودا، زۆرترین فشاری ئەمنیەتی و سیاسی خستۆتە سەر مامۆستایان و ئوستادان، هەر بۆیە مامۆستایان و ئوستادانی خەباتکار لە ماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین نارەزایەتی و کۆبونەوەیان بەڕێوەبردوە بەتایبەت لە سەرودەمی رۆژی مامۆستایان لە 11ی بانەمەڕ دژ بە رژیم لە زۆربەی شارەکانی ئێران شاهیدی ناڕەزایەتی بەرینی مامۆستایان بووین.
ویستی مامۆستایان و ئوستادانی خەباتکار فێرکردن و پەروەردەی منداڵانی کوردستان و ئێرانە لەسەر سیستەمێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو کە لە ئاستی سیستەمە پێشکەوتووەکانی جیهاندا بە شێوەیەک کە رژیمی ئاخوندی دوورکەوێتەوە لە دەستێوەردان لە پەروەردە و تێکەڵ کردنی خوێندنی ئاخوندی بە سیستەم و ناوەندەکانی خوێندن. هەروەها موچە و حەقدەستی مامۆستایان ث٠Š٠Žو٠Šستة رێک بێ لەگەڵ پێشەکەیان و چیتر مەجبوور نەبن بۆ بژیوی ژیان لە دوای ئەرکی مامۆستایەتی پیشە و کاری دیکە پەیدا بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە خەباتی مامۆستایان و ئوستادان بۆ گەیشتن بە ماف و ویستە رەواکانیان دەکات و پێی وایە ناوەندەکانی خوێندن و پەرەپێدانی زانستی نوێ و سەردەمیانە مافی منداڵ و لاوانی کوردستانە و ئاوڕدانەوە لە دۆخی مامۆستایان و ئوستادانی زانستگاکان و گێڕانەوەی رێز بۆ ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان و دابین کردنی موچە و حەقدەستی شیاو مافێکی بێ ئەملاوئەولایانە.
بێ شک جێبەجێ کردنی سیستەمێکی سەردەمیانە و مودێرنی پەروەردە، گێڕانەوەی شکۆ بۆ زانستخوازان، مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن و زانستگاکان بە بوونی رژیمی دواکەوتووی ئاخوندی نایەتەدیی و بە روخانی ئەو دەسەڵاتە دژە زانست و دژە پێشکەوتنە و دامەزرانی دەسەڵاتێکی دێموکراتیک و خەڵک پەسەند، پەیڕەو کردنی سیستەمێکی نوێی پەروەردە و بارهێنان، گێڕانەوەی ماف بۆ مامۆستا و خوێندکار و قوتابی و شکۆ بۆ ناوەندەکانی خوێندن و زانستگاکان دەگەڕێتەوە.
سەرکەوی خەباتی مامۆستایان و خوێندکاران لە ئێران و کوردستان
بڕوخێ‌ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
26 ی خەرمانانی 1401 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1401-1402

راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1401-1402

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران