__ رێژەی ئێعدام و سێدارەکان لە ئێران پەرەدەسیتێنێ
__ کوردێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو ریزەکانی داعش لەشەرگات کوژرا
__ چالاکێکی سیاسیی کورد لە ورمێ به ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان حوکم درا
__ بڕیارنامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا
__ رژێم ئەو بەڵێنەی بە وەرزێرانی دابوو نەبردەسەر
__ لەباری ئاوەدان کردنەوە ئیلام پشتگوێ خراوە
__ حوکمی ئێعدامی ٣ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرا
__ 6 منداڵو 3 ژن بە گولەی سوپای تورکیا کوژران
رێژەی ئێعدام و سێدارەکان لە ئێران پەرەدەسیتێنێ
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان، دەزگای قەزایی رژێمی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی داوەتە جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامی دەیان زیندانی.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا، نزیک بە ٣٠ زیندانی لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.لە یەکێک لەو حاڵەتانەدا، ١٧ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە گرتووخانەی "وکیل ێباد" ـی شاری مەشهەد لەسێدارە دران.هاوکات لەگەڵ ئاشکرابوونی ئێعدامی بەکۆمەڵی ئەو زیندانییانە لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاوبووەتەوە واچاوەروان دەکرێ زیاتر لە ٤٠ ٠ زیندانیی دیکەش بۆ حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێ.لە گرتووخانەکانی گورگان، تایباد و شاهروودیش حوکمی ئێعدامی ٤ زیندانی جێبەجێ کرا.لەسێدارەدراوەکان تەمەنیان کەمتر لە ٣٣ ساڵ بووە.هەروەها لە ماوەی ئەم حەوتوویەشدا، لانیکەم ٧ کەس لە گرتووخانەکانی تەورێز، ورمێ، تەبەس و نەیریز چوونەتە ژێر پەتی سێدارە.چوار کەس لەو ئیعدام کراوانە، خەڵکی شارەکانی سەردەشت و ورمێ لە کوردستانی ئێرانن.سەرەڕای لەسێدارەدانی ئەو ڕێژە لە زیندانی، لانیکەم ١١ کەسی دیکەش بۆ ئەگەری لەسێدارەدانیان گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ڕەجایی شار کە تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.ئەو ئامارە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە سەربەخۆکان بڵاوبوونەتەوە و ڕێژەی لەسێدارەدراوەکان بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، ئەگری هەیە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە بێ.
کوردێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو ریزەکانی داعش لەشەرگات کوژرا
چەکدارێکی تری کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ریزەکانی داعش بەناوی (بیلال کوردی)، لەقەزای شەرگات کوژرا، ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا چەند کوردێکی دیاری ئەو رێکخراوە لەمانگی شەشی ئەمساڵەوە لەعیراق کوژراون، بەپێی راگەیەندنەکانی داعش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.ماڵپەڕی خەندان لەمبارەوە ڕایگەیاند کە سێ لاپەڕەو ئەکاونتی چەکدارانی داعش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، کوژرانی بیلال کوردییان لەڕۆژی شەممەی رابردوودا بڵاوکردووەتەوە کە خەڵکی سنووری شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەڕۆڵی ناوبراو بکەن لەناو رێکخراوەکەدا.لەیەیەکێک لەئەکاونەتەکانی داعش لەفەیسبوک کەڕۆژی 24-9 بڵاوکراوەتەوە هاتووە “برامان بیلال کوردی ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین…”.سوپای عیراق بەرەبەیانی سێشەممەی رابردوو ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگاتی دەستیپێکرد کە لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە کەوتووەتە دەست داعشو دوای دوو رۆژو لەپێنجشەممەی رابردوودا توانیان بچنە ناو قەزاکەوە.فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق سەرەتا بۆردومانی پێگەکانی داعشیان لەقەزاکە دەستپێکرد، دواتریش سوپاو هێزە ئەمنییەکانی تر بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە پێشڕەوییان کرد.بەڵام پەیجەکانی داعش هیچ ئاماژەیەکیان بەوە نەکردووە کە بیلال کوردی لەبۆردومانی فڕۆکەکان کوژراوە یان لەشەڕی روبەڕوو لەگەڵ هێزە عیراقییەکان، هەروەها کوژرانی ناوبراو دوای دوو رۆژ دێت لەکۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری قەزاکە.ئۆپەراسیۆنەکەی سوپاو هێزە ئەمنییەکانی عیراق لەسێ قۆڵی باکورو باشورو رۆژئاوای شەرگاتەوە دەستیپێکرد، پۆلیسی فیدراڵی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تکریتو لیوای 61ی حەشدی شەعبیو عەشایەری شەرگات بەشداربوونو دەیان چەکداری داعش کوژران.جگە لەکوژرانی بیلال کوردی، لەماوەکانی رابردوودا چەند کوردێکی تری نێو داعش کەخەڵکی باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستان بوون لەشەڕی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی عیراق کوژران، بەپێی راگەیاندنەکانی داعش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.محەمەد شەرتی، کوردە “قومارچییەکە”ی ناو داعش، کە بە (ئەبو عائیشە کوردی) ناسرابوو و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە 30-6ی ئەمساڵو لەشارۆچکەی حاج عەلی سنوری قەزای مەخمور، لەڕێی ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی بەهێزە عیراقیەکاندا تەقاندەوە.لەو هێرشەدا داعش، لەڕێی سێ خۆکوژەوە روبەڕوی سوپای عیراق بوونەوەو بەپێی ئاژانسی ئەعماق-ی سەر بەو رێکخراوە، “سێیەم خۆکوژ کورد بوو بەناوی (ئەبو عائیشە کوردی)، بەهۆی خۆتەقاندنەوەشی سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکاوەو ئەوانەی تێیدا بوون کوژران”، بەڵام داعش لەو هێرشەیدا زیانی گەورەی بەرکەوتو پاشەکشێی پێکرا.شەرتی، دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ژنو منداڵەکانی پەیوەندییان بەداعشەوە کردووە لەسوریا.هاوکات شەوی 17-6ی ئەمساڵ فەرهاد مستەفا خدر ناسراو بەئەبوهورەیرە، خەڵکی باشووری کوردستان لەهێرشێکی داعش بۆ سنوری خورماتوو کوژرا.فەرهاد لەکۆتایی 2013 هەرێمی کوردستانی بەرەو سوریا جێهێشت بەئامانجی پەیوەندیکردن بەگروپە چەکدارە ئیسلامییەکانەوە.کوژرانی چەکدارە کوردەکانی نێو ئەو رێکخراوە، هاوکاتە لەگەڵ پاشەکشێی بەردەوامی داعشو لاوازبوونی لەعیراقو سوریاو لەدەستدانی ئەو ناوچانەی کەپێشتر کۆنترۆڵی کردبوو.
چالاکێکی سیاسیی کورد لە ورمێ به ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان حوکم درا
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانو هەوڵدان دژی تەناهیی نیزام، حوکمی ٢ سال و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.هەواڵنێری رۆژی کورد لە ورمێ، رایگەیاند: حوسین پەیغامی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی ورمێ کە ٤٥ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمەوە لە ماڵی خۆیدا لە ورمی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلاب(شۆڕش)ی ورمێوە حوکمی ٣٠ مانگ زیندنایی تەعزیری بۆ بڕایەوە.ئەو چالاکە سیاسییە کوردە کە هاورێ لەگەڵ کوڕەکەی لە رێکەوتی ١٥ گەلاوێژی ئەمساڵدا هاورێ لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی فەراهد دەستەبسەر کرابوو، پاش دوو حەفتە ئەشکەنجە و لیدان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە.فەرهاد پەیغامی دەستبەجی و بە دانانی ٣٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمته ئازاد کرا، بەڵام هەتا ئێستا دادگای ئینقلابی ورمێ چارەنووسی دۆسیەی ئەو خویندکارەی روون نەکردۆتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمیوە بە هەواڵنێری رۆژی کوردی راگەیاند، کە حوسێن پەیغامی به بێ هەبونوی مافی پارێزەر لێکۆڵینەوە و داگایی کراوە و دادگا حوکمی بەسەردا سەپاندووە.حوسێن پەیغامی ناڕەزایەتیی بە ئەو حکمەی دادگای ئینقلابی ورمێ دەربڕیوە و دۆسیەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کراوە.ئەو چالاکە کوردە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٧دا بە تۆمەتێکی هاوشێوە حوکمی دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەورێزی بەسەردا سەپێندرا، کە پاش پشتڕاست کرانەوەی حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە، بۆ زیندانی تەورێز راگوێزرا.
بڕیارنامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا
رۆژی هەینی، 2ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئۆباما لەسەر قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکانی بە زۆرینەی دەنگ، پەسەند کرد. ئەو بڕیارنامەیە، ٨ وڵات و لە ناویاندا ئێران هاندەدا تا تەقینەوەی ناوکی قەدەغە بکەن.بەڵام ئەو ڕێککەوتننامەیە هیچ کام لە وڵاتەکان ناچار بە جێبەجێ کردن ناکا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە 8 وڵاتی سەرقاڵ بە دانوستانە سەرەکییەکانی ئەو بڕیارنامەی تا ئێستاس پەسەندیان نەکردووە. ئەو ٨ وڵاتە بریتین لە : ئێران، ئیسراییل، میسر، هیند، پاکستان، کوریای باکوور، ئەمریکا و چین.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە نیۆیۆرک، ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە و بەپێی یاساش هیچ وڵاتێک ناچار نیە بە جێبەجێ کردنی.196 وڵاتی جیهان لە ڕێکخراوی بڕیارنامەی گشتگیری قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان، سی تی بی تی، ئەندامن کە لەو ناوەدا 183 وڵات واژۆیان کردووە و 164 وڵاتیش پەسەندیان کردووە.هەواڵدەریی ڕۆیتێرز هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە لە 15 ئەندامی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، 14 ئەندام دەنگی ئەرێنی ـیان بەو ڕێککەوتننامەیەداوە و تەنیا وڵاتی میسر، دەنگی بێ لایەنی داوە.
رژێم ئەو بەڵێنەی بە وەرزێرانی دابوو نەبردەسەر
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ئیدارەی "جهاد کشاورزی" رژێم لە بۆکان وادە و بەڵێنی بەتاڵ بە وەرزێڕان دەدات وەرزێڕکانی کورد وەکوو توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگای کوردستان، لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کەوتوونەتە ژێر فشار و هەڵاواردن.چەوەندەرکارانی کورد کە بەشێک لە وەرزێڕانی پارێزگای ورمێن، ساڵانێکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر بەرەوڕوو دەبنەوە، بۆ چارەسەری ئەم کێشە و گرفتانە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی حکوومەت بەڵام هەر ئەمرۆ بە سبەیان پێ دەکەن.کاربەدەستانی ئیدارەی جهادی کشاوەرزی کە هەر ساڵیک تەبلیغات بۆ بەرهەمێکی کشت و کاڵ دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی یەک بەرهەم، ئەمساڵیش زۆربەی جوتیارانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان خەریکی بەرهەمهێنانی چەوەندر بوون. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، هەر چەند تا ئێستا پارەی چەوەندری ساڵی ڕابردووی وەرزێڕانی چەوەندرکاری ئەو ناوچەیە نەدراوە. ئەمساڵیش وەرزێران فریوی تەبلیغاتی کاربەدەستانی حکوومەتیان خواردووە و بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە کە ڕایگەیاندبوو ئامادەن کوود و سەم و یارمەتی پارەی پێشەکی بە وەرزێرانی چەوەندەرکار بدەن، بەڵام هیچ یارمەتییەکی وەرزێڕانیان نەداوە. ئەوەش لە کاتیک دایە کە زۆربەی وەرزێڕەکان بە بەرهەمهێنانی چەوەندرەوە سەرقاڵ بوون.لەو پێوەندییەدا، ماوەیەک لەمەوبەر سەرەڕای ئەوەیکە وەرزێڕانی پارێزگای سنە دەغڵ و دانی خۆیان تەحویلی حکوومەت داووە بەڵام پارەکەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش ناڕەزایەتیی وەرزێڕانی ئەو پارێزگایەی لێکەوتبووە.ئەمساڵ لە پارێزگای سنە ٨٠ ٠ میلیۆن تۆن بەرهەمی گەنمی وەرزێڕان تەحویلی حکوومەت دراوە، بەڵام نزیک بۆ ٢ مانگ دەچێت بەرپرسانی حکوومەتی پارەی ئەو گەنمیان نەداوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی لێکەوتووەتەوە وهەروەها حکوومەت بۆ دانی پارە تەنانەت چەکیشی نەداوەتە وەزێڕەکان تاکوو کاروباری خۆیانی پێ ڕاپەڕێنن.کێشەی وەرزێڕانی کورد نەتەنیا چارەسەر ناکرێت بەڵکوو پشتگوێ دەخرێت و کەس لە بەرانبەر وەرزێڕاندا وڵامدەر نیە.
لەباری ئاوەدان کردنەوە ئیلام پشتگوێ خراوە
خەباتمێدیا: بە پێی هەواڵی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، کتێبخانەی ناوەندیی شاری ئیلام بە هۆی پشتگوێخستن لەلایەن بەرپرسانی رژێمی ئێرانەوە پاش ١٥ ساڵ هێشتا تەواو نەکراوە.مورداد جەلیلیان بە هەواڵدەریی حکومەتی ئیسنای ڕاگەیاند: پرۆژەی کتێبخانەی ناوەندیی شاری ئیلام لە ساڵی ١٣٨٠ ی هەتاویەوە بەردی بناغەی دانراوە بەڵام هەتا ئێستا ئەو پرۆژەیە بە هۆی پشتگوێخستنی بەرپرسانەوە تەواو نەکراوە.بەوتەی جەلیلیان، ڕووبەری ئەو کتێبخانە ٣هەزار و ٥٠ ٠ مێتر چوار گۆشەیە، کە تێچووی ئەو پرۆژەیە ٢ میلیارد تمەن بودجەی پێویستە هەتا بینای فەرهەنگی ـ زانستی بە تەواوەتی کۆتایی پێ بێت.
حوکمی ئێعدامی ٣ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرا
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، سەرلەبەیانی 3ی ڕەزبەر ٣ هاووڵاتیی کورد بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی رژێم لە شاری تەورێز ٤ زیندانی ئێعدام کران.ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی شاری سەردەشت بوونە کە ماوەی ٣ ساڵ پێش ئێستا بە "تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان" دەستبەسەر کرابوون.شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە عەبدولکەریم باپیری، مێهدی مەلایی و سەلاح قادریان ڕاگەیەندراوە.بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانییەکی ئازەری زمانی خەڵکی شاری بوناو بە ناوی عەلی مەهتابی پوور لەگەڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ئێعدام کراوە.کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردووش هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس ئێعدام کرا.ساڵی ڕابردووی زایینی، ٩٩٦ کەس لە لایەن رژێمی ئێرانەوە ئێعدام کراون.
6 منداڵو 3 ژن بە گولەی سوپای تورکیا کوژران
یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند لەئەنجامی گولەبارانی سەربازانی تورکیا لەگوندێکی گرێ سپی 9 کەس گیانیان لە دەستدا.یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند"لەشەوی 26ی ئەم مانگە سەربازانی سوپای تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندی کوحەیلە سەر بە ناوچەی گرێ سپی(تەل ئەبیەد)یان گولەباران کردوەو لە ئەنجامدا 6 منداڵ و 3 ژن گیانیان لە دەستداوە".یەپەگە ئاماژە بەوەشدەکات شەڕڤانانیان توانیویانە 4 هاوڵاتی دیکە رزگاربکەن کە لەژێر گولەبارانی سوپای تورکیادا بوون، بەڵام سوپای تورکیا رێگای نەداون کە تەرمی هاوڵاتیان لەشوێنی روداوەکە بگوازنەوە.گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەوێتەسەر سنوری تورکیاو دەروازەیەکی گرنگە لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام دوای رزگارکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە لەژێر دەستی داعش لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2015وە ئەو دەروازەیە لەلایەن تورکیاوە داخراوەو کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن شەڕڤانانی کوردەوەو بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بووە جێگای نیگەرانیی تورکیا.سوپای تورکیا چەندینجار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندەکانی گرێ سپی گولەباران کردوەو تائێستا بە دەیان هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.