پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

رۆژی یەکشەممە 27ی خەرمانانی 1401ی هەتاوی، کۆبوونەوەی مانگانەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی و ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەرێوەچوو.
لە سەرەتادا کاک بابەشێخ بە دەقیقەیەک وەستان و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سازمانی خەبات و نەتەوەی کورد بەتایبەت شەهید ژینا (مەهسا) ئەمینی و لەسەروویانەوە رێبەری نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەبات مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، کۆبوونەوەکەی کردەوە.
پاشان کاک بابەشێخ باسی لە شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخوندی کرد و جارێکی دیکە ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە لە راست ژینا و باقی ژنان و ئافرەتانی کوردستان و ئێرانی مەحکوم کرد و بە ناوی سەرکردایەتی سازمان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەمینی، خەڵکی قارەمان و نیشتمانپەروەری شاری سەقز و کوردستان کرد. لە درێژەدا بەرێزیان راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر رووداوە سیاسیەکانی جیهان بەتایبەت شەڕی ئوکراین و روسیە و کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگەی جیهانی، هەوڵەکانی چین و بۆ فشار خستنەسەر تایوان، نزیکی روسیە و چین و زۆر بابەت و باسی دیکەی پێوەندیدار بە جیهان.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەییدا تیشکی خستەسەر دۆخی رژیمی ئاخوندی لە ئێران، خۆرهەڵاتی ناوەراست و سیاسەتی نێونەتەوەیی و هەڵسەنگاندنی بۆ پێگەی ئەو دەسەڵاتە کرد و وتی: رژیمی ئاخوندی لە ئێراندا تووشی قەیران و کێشەی زۆر بووەتەوە، کۆمەڵگەی ئێران بە تێکڕای چین و توێژەکانیەوە ئامادەی راپەرینن و خرۆشانی جەماوەری و ئاڵووگۆڕی بنەڕەتی لە ئان و سات دایە. هەروەها بەرێزیان پێگەی رژیمی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست بە لاواز پێناسە کرد فەرمووی: رژیم لە عێراق، سوریە، لوبنان و یەمەن لە پاشەکشەدایە و لە ئێستادا توانای سەپاندنی سیاسەت و بەرنامەکانی خۆی بەسەر تاقم و دەستە تاوانکارەکانی نزیک لە خۆی نەماوە. لە پێوەند بە پێگەی رژیم لە کۆمەڵی نێو نەتەوەییدا رژیم گوتی: دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێستادا تەواو نائومێد بووە لە زیندوو کردنەوەی رێکەوتنی ناوکەیی و بۆی هەیە فشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو دەسەڵاتە درێژەیان دەبێ. لەلایەکی دیکە روسیە و چین لە بابەت و پرسە سیاسی، سەربازی و ئابووریەکاندا تەنیا سوود و قازانجی خۆیان لەو دەسەڵاتە وەدەست دێنن دەنا رێزی بەرامبەریان بۆ ئەو دەسەڵاتە نیە و مەساڵحی خۆیان ناکەنە قوربانی رژیم.
لە پەیوەند بە کوردستانی ئێران بەرێز سکرتێری گشتی ئیشارەی بە دۆخی خەڵکی کوردستان و سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی کرد و وتی: کوردستان هەر وەک چۆن لە رابردوودا وەکوو ناوچەیەکی پەراوێزخراو و بێ بەشک لەلایەن رژیمەوە هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرا، لە ئێستاشدا هەمان سیاسەت لە ئارادایە و بگرە شار و ناوچەکانی کوردستان زیاتر میلیتاریزە کراوە و لە باری خزمەتگوزاریەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران بە ئانقەست دواخراوە.
کاک بابەشێخ حوسەینی لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا باسی کەشی ئەمنیەتی شارەکانی کوردستان و بەربەست و تەنگوچەڵەمەکانی بەردەم چالاکانی ناوخۆ کرد و گوتی: چالاکانی ناوخۆ لە هەموو بارەکان هەوڵ دەدەن سیاسەتەکانی رژیم لە راست کۆمەڵگە، ژینگە و خاکی کوردستان بێ کاریگەر بکەن هەر بۆیە رژیم لە هەر جوڵەیەکی چالاکان مەدەنی بە گومانە و بەردەوام دەیانخاتە ژێر فشار و لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە تووشی گرتن و زیندان و شکەنجە دەبنەوە.
لەبارەی دۆخی ئافرەتان لە کوردستان کاک بابەشێخ وتی: ئافرەتانی کورد لە ژیانێکی قورس و حەستەمدان. لەلایەن سیستەمی دواکەوتووی ئاخوندان ئامراز و هۆیەکە بۆ چەوسانەوەی ئافرەتان لەلایەکی دیکە کەلتوری و داب و نەریتی کۆمەڵگە بۆ ئافرەتانی کوردستان کێشە و گرفتی زۆر دروست دەکات. گرتن و زیندانی و شکەنجە کردنی سوعدا خەدیرزادە، کوشتنی شلێر رەسووڵی لە مەریوان و شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەلایەن دامودەزگاکانی رژیمی ئاخوندیەوە، لێدان و ئازار و ژن کوژیەکان نمونەی نوێی ئەو تاوانانەن کە لە راست ژنان و ئافرەتانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ئافرەتانی کورد نمونەی شۆرشگێڕی، پاکی و سەداقتن و بزوتنەوەی کوردستان و سازمانی خەبات بەتایبەتی بە رەنج و زەحمەت و ماندووبوونی ژنان و ئافرەتان ماوەتەوەو پێشکەوتووە.
کاری ئورگانەکانی سازمانی خەبات و پێداچوونەوە بە کارو تێکۆشانی ئورگانە جیاجیاکانی سازمان بەشێکی دیکە لە باس و بابەتەکانی کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی بوو کە لە دوای راپۆرتی سکرتێری گشتی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی راوبۆچوونی خۆیان لەسەر دەربڕین.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە بۆ هەر ئورگانە و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی پەسەند کرد و خرایە بەردەم بەرپرسی ئورگانەکان.


2 ساڵ و 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران