تادێ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژی کوشتنی بەئەنقەستی مەهسا ئەمینی له‌لایه‌ن هێزی سه‌رکورکه‌ری ئه‌رشادی ڕژیمه‌وه زیاتر فراوانتر و به‌رینتر ده‌بێ.
تادێ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژی کوشتنی بەئەنقەستی مەهسا ئەمینی له‌لایه‌ن هێزی سه‌رکورکه‌ری ئه‌رشادی ڕژیمه‌وه زیاتر فراوانتر و به‌رینتر ده‌بێ.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۸‌ی خەرمان خەڵکی شارەکانی کوردستان، له‌سه‌ر داوای حیزب و لایەنە سیاسیه‌کانی ئێران و کوردستان و ناوه‌نده مەدەنییەکانی، شاره‌کانی ئێران و کوردستان و هه‌روه‌ها دامەزراوە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان و کەسایەتییە خەباتکار و ئازادیخوازەکان و زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافیئافره‌تان، سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەستیان داوە بە مانگرتنی گەشتی و بەرین و ئەو کردەوە قێزەون و دژ مرۆڤانەی حکومتی ئاخوندیان مەحکووم کرد.
مانگرتن ئێستا لە شارەکانی (سه‌قز، سنه، مهاباد، مه‌ریوان، بۆکان، شنۆ و دیوانده‌ره) ده‌ستی پێ کردوه و هاووڵاتیان نه‌چوونه سه‌ر کار و بازاڕ و شوینه گشتییه‌کان به‌داخراوی ماونه‌ته‌وه.
هەروەها خەڵکی دیواندەرە هاتۆنەتە سەر شەقام و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر ده‌ڵێنه‌وه.