ناڕەزایەتی و راپەرینەکان لە سەرانسەری ئێران درێژەیان هەیە
ناڕەزایەتی و راپەرینەکان لە سەرانسەری ئێران درێژەیان هەیە
راپەرین و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان دژ بە شەهیدکرانی بەئەنقەستی #مەهسا_ئەمینی هەتا ئێستا درێژەی هەیەو زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێران و کوردستان پشتیوانی و هاودەنگی خۆیان بۆ خانەوادەی ئەمینی، خەڵکی شاری سەقز دەربڕیوە. شارەکانی تاران, کەرەج, ئیسفەهان, گەچساران, ڕەشت, مەشهەد, گەوهەردەشت, لورستان, ئیلام, کرماشان, سەقز, سنە, دیواندەرە, ڕەوانسەر, پاوە, بانە, مەهاباد, مەریوان, کامیاران, بیجاڕ, قوروە, دێگولان, بۆکان, تکاب و باقی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران وێڕای بەشداری لە ناڕەزایەتیەکان داوا لە شار و ناوچەکانی دیکەی ئێران دەکەن کە بە یەکگرتوویی و تەبایی بەرپەرچی هێزەکانی رژیم بدەنەوە. سەرەڕای بچڕاندنی هێڵی ئینترنت لە شارەکانیان زۆر بوێرانە ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکان بوونەو لە هێندێک لەو شارانە پاشەکشەیان بە هێزە سەرکوتگەرەکان کرد و لە چەند شار زیانی زۆریان پێ گەیاندن. مخابن بەهۆی دەستڕێژی راستەخۆی هێزەکانی رژیم لە راپەریوان ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە کە بریتین لە:
۴ میرمنداڵ لە مەهاباد بریندار
۲ کوژراو لە سەقز,
کچێکی ۱۰ ساڵان لە بۆکان کە تەقە لە سەری کراوەو گیانی لە مەترسیدایە,
لە دیواندەر زۆرتر لە ۱µ بریندار و چوار شەهید هەیە کە ناوی دوو لەو شەهیدانە بریتیە لە فواد قەدیمی و محسن محەممەدی.
بەپێی هەواڵەکان لە کامیارانیش بریندار هەیە کە تا ئێستا ناو و ئاماری بریندارەکان لە بەردەستدا نیە.