بازاڕی گەورەی تاران چووە ریزی نارەزایەتیەکان
رۆژی سێشەممە ۲۹ی خەرمانان ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری لە درێژەی راپەرین و ناڕەزایەتیەکان بەبۆنەی شەهید کردنی #ژینا_ئەمینی، لەگەڵ مانگرتن و راپەرینی بەرین و همه لایەنەی لاوان و خوێندکارانی کوردستان و ئێران, بازاڕی گەورەی تارانیش تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بوون و دەنگی نارەزایەتی خۆیان دژ بە تاوان و جینایەتی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم و هاودەردی و پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهید #ژینا_ئەمینی دەربڕی و وێکڕا هاتوونە مەیدان و شەقام. زانستگای یەزد دروشمی"دانشجو میمیرد ژلت نمیپژیرد" یان سەرداوە. زانکۆی زانستی پزیشکی تەورێز بە دروشمی " فقر, فساد و بیداد ننگ بر این استبداد" و هەروەها زانکۆی خوارەزمی کەرەج بە دروشمی "مرگ بر استبداد"ـــــــ , لە تاران زانکۆکانی عیلم و سەنعەت, بەهەشتی, تاران, شەریف, ئەمیرکەبیر و هەروەها عیلم و سەنعەتی ئیسفەهان و لە شاری گێلان بە دانی دروشمی مافخوازانە و دژ بە دەسەڵات بێزاری خۆیان لەو دەسەڵاتە تاونکارە دەربڕی. لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی تاران دەرگیری و پێکدادانێک لە نێوان خوێندکارە ناڕازیەکان لەگەڵ بەسیجیەکانی ئەو زانستگایە ڕووی دا کە بوێرانە توانیان پاشەکشە بە بەسیجیەکان بکەن. هەروەها
لە شارەکانی کوردستان مانگرتنی گشتییە و خەڵک بڕیاریان داوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێکەوە و یەکگرتوو بێنەدەر لە ماڵ و دژ بە سیاسەتە دژە مرۆیەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران بێستنەوە. شایانی باسە کە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە دەستی هێزە سەرکوتکەرە داگیرکەرەکانی ڕژیم میلیتاریزە کراوە. بەڵام خەڵکی خۆڕاگر و ئازادیخوازی کوردستان و ئێران بڕیاری مقاومەتیان داوە و بەو مەبەستەو ڕێگای هاتوونەهاتیان گرتووه بەر و هەموو پێشمەرگە ئاسا بەرەورووی هێزەکانی رژیم دەبنەوە.