به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌رین له شاره‌کانی ئێران و کوردستان
خەباتمێدیا: ناڕه‌زایه‌تی و راپەرینەکانی خه‌ڵکی بوێر و ئازای شاره‌کانی کوردستان و ئێران، دژ به رژیمی نه‌گریس و دیکتاتۆری ئاخوندی درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی، مانگرتن و ناڕەزایەتیەکان بۆ رۆژی دووهەم لە شارەکانی کوردستان و ئێران درێژەیان هەیە. بەپێی هەواڵەکان ئەمرۆ لە ژمارەیەک لە شارەکانی وەکوو سەقز، بانە، مەهاباد و لە تاران، ڕەشت، مەشهەد، تەورێز درێژەیان هەیە. هەروەها زۆرێک له زانستگاکانی ئێران‌دا، له‌وانه: زانستگای عیلم و سه‌نعه‌ت، زانستگای به‌هه‌شتی له تاران، زانستگای یه‌زد، زانستگای پزیشکی ته‌ورێز ،زانستگای علومی ئیجتماعی عه‌لامه، زانستگای خواڕه‌زمی که‌ره‌ج، زانستاگای سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان وێرای پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی داخداری سەقز و خانەوادەی ئەمینی، به‌ره‌وڕووی هێزه سەرکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم بوونەوە. هه‌ر لەو پێوەندەدا ئه‌مڕۆ له هه‌ندێک لە ووڵاتانی جیهان گردبونه‌وهو کۆڕی جیاجیا پشتیوانی و هاودەردی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان و شاری سەقز و ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی خەڵکی شارەکانی کوردستان و ئێرانیان راگەیاند. کە دەکرێ ئیشارە بە گردبوونەوەی خانەوادەی کوژراوانی فرۆکە ئوکرانیەکە بکەین لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی پشگیری کۆمەڵەی بنەماڵەی قوربانیەکانی فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی ٧٥٢، که له ١٨ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن سپای ترۆریستی پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه.
نیگەرانی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە سەرکوتکردنی ناڕازیان لە شارەکانی کوردستان و ئێران. نادی ئەلنەشیف، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت نیگەرانی خۆی لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران کە بەهۆی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی شکڵی گرتووە.
ڕۆژی سێشه‌ممه خاتوو نه‌شیف له به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسیویه‌تی: "ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کارامه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و بێ لایه‌نه و کاریگه‌ر لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی مردنی هەژێنەری مه‌هسا ئه‌مینی و تاوانی ئه‌شکه‌نجه و خراپ مامه‌ڵه کردن، به‌تایبه‌تی بۆ دڵنیایی خانەوادەکەی، بکرێ.
هەروەها لە زۆرێک لە وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا ئێرانیانی ئازادە و تێکۆشەر بۆ پشتیوانی و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی ژینا و خەڵکی سەقز، لە بەردەم سەفارەتەکانی رژیم و پارلەمانی ئەو وەڵاتانەی لێ دەژین کۆبوونەوە و بە دانی دروشمی جیاجیا ویستی خۆیان بۆ مقاومەت و خۆراگری و درێژە بە راپەرین و ناڕەزایەتیەکان بدەن و هەتا روخانی یەکجاری دەسەڵاتی دژە ژن و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوام بن.
لە ئاکامی نارەزایەتی و راپەرینەکانی دوو رۆژی رابردوودا لە شارەکانی کوردستان و ئێران ژمارەیەک لە راپەڕیوان لەلایەن هێزی داپڵۆسێنەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە شەهید و بریندار کراون بەپێی دوایین راپۆرتەکان بەو جۆرەیە:
بانە: 35 کەس بریندار
سەقز: 1 شەهید و 37 بریندار
سنە: 15 بریندار
مەهاباد: 22 بریندار
دیواندەرە: شەهیدێک و زیاتر لە 30 بریندار
بۆکان: 18 بریندار
مەریوان: 5 بریندار
تیکاب: 7 بریندار
قوروە: 10 بریندار
دێگولان: شەهیدێک و 15 بریندار
بیجار: 10 بریندار
کامیاران: 10 بریندار
شایانی گوتنە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستان جارێکی دیکە هاتوونە مەیدان و لەگەڵ گەیشتنی راپۆرتەکانی ناوخۆ هەواڵەکان بڵاو دەکرێتەوە.