ڕۆژی پێنجەمدا راپەڕینەکان درێژەیان هەیە و گەشتی ئیرشاد خرایە لیستی گەمارۆکانی ئامریکا
ڕۆژی پێنجەمدا راپەڕینەکان درێژەیان هەیە و گەشتی ئیرشاد خرایە لیستی گەمارۆکانی ئامریکا
لە شەش ڕۆژی دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، پەنجەم رۆژی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکان دژ بە شەهید کرانی #ژینا_ئەمینی تا دێ ئەو راپەرین و ناڕەزایەتیانە بە تەوژمتر بۆ هەموو شار و ناوچەکانی ئێران و کوردستان پەل دەهاوێ.
سەرەڕای ڕێگری کردن و سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیو لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان و سیخۆڕ و بەکرێگیراوانی حکومەتی دژە مرۆڤی ئاخوندی, شارەکانی سەرانسەری ئێران یەکگرتوو و بە هاودڵی و هاوئاهەنگی خرۆشی ناڕەزایەتی و بێزاری خۆیان لە دەسەڵات نیشان داوە و وێڕای بوونی دەیان شەهید و بریندار و دەسبەسەرکراو, شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانیان بەجێ نەهێشتووه و بەردەوامن لە داواکاری ماف و ویستەکانی خۆیان. خەڵکی ڕاپەڕیو و بێزار لە حکومەت لە بەرانبەر سەرکوتی وەحشیانەی بەکرێگیراوانی حکومەتی ئاخوندی دیفاعی مەشروعیان هەڵبژاردووە و بڕیاریان داوە لە بەرانبەر ستەم و بێدادی دەسەڵات بێدەنگ نەبن.
له شاری ئیلام بانکی رفاه کارگران بە دەستی خەڵک سووتێندرا, لە تنکابن ئاگریان لە کانێکسی هێزە سەرکوتکەرەکان بەردا, لە سیرجان ئۆتومبیلی هێزە بەکرێگیراوەکانیان سووتاند, لە تاران ئیدارەی ماڵیاتیان سووتاند, لە سیرجان و شاری قودس و بابل وینەکانی خامنەیی خائین و قاسم سولەیمانی ترۆریستیان ئاگر تێبەردا, لە شیرەوانی خوراسان و ئیوان غەربی ئیلام هێرشیان کرده سەر دەفتەری نوێنەری خامنەیی لەو شارە و خاپووریان کرد هەروەها لە پەرەندی تاران ئۆتومبیلێک خۆی لە ماتۆرسواری بەکرێگراوەکانی ڕژیم داوەو زۆرێکی لێیان بریندار کردوون و ماتۆرەکانیانی تێکشکاندووە.
ئەمە کاتێکدایە کە زۆربەی شارەکانی کوردستان میلیتاریزە کراون و ئینترنێت لە شارەکاندا پچڕاوە.
لەلایەکی دیکە گروپی هاکێری ئانۆنیمۆس ڕایانگەیاندوە کە زۆرتر لە ۱۰۰۰ کامێرای چاودێرییان لە شارەکان هاک و کوێر کردۆتەوە.
لە یەکەم کاردانەوەی کردەیی دا وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستۆتە سەر بەرپرسانی بەڵای ئەمنی حکومەت و گەشتی ئیرشاد و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کەسایەتییە دیارەکانی جیهان پشتگری خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو دەربڕیوە و سەرکوتی خەڵکیان مەحکوم کردووە.