درێژەی راپەرینەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران
دوای شەش ڕۆژ لە ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکان بە یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی لە نێوان شارەکانی کوردستان و ئێران, بەبۆنەی خوێنی بە ناحەق رژاوی ژینا ئەمینی و مەزڵوومیەتی گەلانی ئێران و هەروەها دڕندەیی حکومەتی ئاخوندی ئێران, زۆربەی کەسایەتییە بەناو بانگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پشتگیری و هاودەنگی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو دەربڕی. هەروەها زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران لە کونترۆڵی خەڵکی ڕاپڕەیودایە و تەنگیان بە هێزە سەرکوتکەرەکان هەڵچینەوه. خەڵکی بوێر و خۆڕاگر دەستیان داوەتە سزادانی بکووژان و سەرکوتکەرەکانی خەڵک و زۆرێکیان لێ سزا داون و بریندار کردون.
لە تەورێز کەسێکی سەرکوتکەر بە ناوی حوسێن ئوجاغی سزا دراو بەرەو جەهنەمی ئاخوندان بەرێکرا.
بەسیجیەکی سەرکوتگەر بە ناوی محەممەد حوسێن سەروەری ڕادیش بە هەمان شێوە سزای مەرگ دراوە.
هەروەها ماڵی حەسەن بووداغی کە بە دەمانچە سەدرەدین لیتان ی شەهید کردووه لە ئاگری تۆڵە و تووڕەیی خەڵکی شنۆ سووتێندرا. هەروەها لە مەیدانی هەلەبجەی شنۆ چەکی هێزە سەرکوتکەرەکان کەوتووەتە دەست خەڵک و ستوان دووێک و پاسدارێک بە دەستی خەڵک بۆ جەهەنەمی ئاخوندان بەرێکران. لە شنۆ بەداخەوە سێ کەس لە شۆرشگێڕان و راپەڕیوانی ئەو شارە شەهید کران.
هەروەها لە نەوشەهر کچە لاوێکی ڕاپەڕیو کە پێشتر بە دەستی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم بریندار کرابوو, گیانی سپارد.
شایانی باسە ماڵپەڕی گردابی سوپای پاسدارانیش له لایەن ئانونویمۆس هاک کراوه