گروپی کورد ئایتی له په‌یامێکدا پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌ڕژیم ده‌ربڕی
خه‌باتمیدیا: گروپی ناسراوی کورد ئایتی له په‌یامێکدا پشتیوانیان له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌کانی کوردستان و ئێران کرد و خوازیاری ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕزگاری گه‌لی کورد بوون له کوردستانی ئێران.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامی گروپی کورد ئایتیه بۆ خه‌لکی کوردستان:
به‌یاننامه‌ی پشتیوانی
هاوڕێیانی کوردئایتی، زانستخواز و مرۆڤه تێکۆشه‌ره‌کان، وه‌ک ئاگادارن گڕی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی مافزه‌وتکراو له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به شه‌هیدکردن و کوژانه‌وه‌ی ژیانی ژینا ئه‌مینی ده‌ستێپکرد.
له‌م ڕۆژه‌دا بۆ ناڕه‌زایی دژی داگیرکه‌ر و ژن کوژ و زۆرداری، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به دڵێکی پۆلاین، هه‌موو به‌یه‌که‌وه بۆ ئیدانه‌کردنی به ناهه‌ق شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی هه‌ستاون ڕاده‌په‌ڕن!
چرکه له دوای چرکه، بلێسه‌ی شۆڕش بۆ ئازادی بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه له ئێران به ئه‌ندازه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ڕاپه‌ڕین دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌قی ڕه‌وای گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێرانه. خه‌ڵکی کورد و گه‌لانی ئێران هه‌قیی ڕه‌وای خۆیانه بۆ ژیانی لێزه‌وتکراوی خۆیان ڕاپه‌ڕینی گشتی بکه‌ن، به ویست و گیانی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئاخونده‌کان و به‌کرێگیراوانیان ببنه‌وه.
ئێمه له کورد ئایتی دڵمان له‌گه‌ڵ دڵی ڕؤله‌کانمان لێده‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. خه‌باتی بێوچانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌رئه‌نجام ده‌بێته سه‌رکه‌وتنی کورد و به‌دیهاتنی خه‌ونی باپیرانی ئێمه. وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کوردئایتی، له قوڵایی دڵمانه‌وه، پشتگیری له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین. ئه‌مڕۆ ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی کورده، ڕۆژی ده‌ورکه‌وتنی خۆری سه‌رکه‌وتنه بۆ کورد.
ئێمه وه‌ک کوردئایتی داوا له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین پشتیوان و هاوکاری خه‌ڵکی زوڵملێکراوی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ن. داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین به کرده‌وه ئیدانه‌ی ڕژێمی ئێران بکه‌ن.
یه‌ک شه‌مه 3 ره‌زبه‌ر 2722
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کوردئایتی.
http://kurdit.net