گیان لە دەست دانی لایەنگرێک و چەند دۆستی سازمانی خەبات
رۆژی پێنج شەممە 31 ی خەرمانان بە هۆی پێکدادنی ئوتومبیل لە لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی خەلەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەداخەوە کاک ڕەئوف سەعیدی لایەنگری سازمانی خەبات خەڵکی دێ وڵیاوا لە ناوچەی بانە و هەروەها کاک عەبدوڵا مەتابی خەڵکی مەریوان خاتو لەیلا خەڵکی مەریوان و خاتو شنیار 15 ساڵە خەڵکی مەریوان کە دۆستی سازمانی خەباتن گیانیان سپارد.
هەروەها بە داخەوە بە هۆی ئەو ڕوداوە زیانبارەوە حاجی مستەفا و کاک عەبدوڵا ئەحمەد خەڵکی شاری سلێمانی کە ناسیاوی سازمانی خەبات بوون گیانیان سپارد.
بە بۆنەی گیان سپاردنی کاک ڕەئوف و کۆچ کردوانی دیکە سەرەخۆشی بە خانەوادەو کەس و کاریان ڕادەگەێنین.