لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتیەکان، سنوردارکردنی ئینتهرنێت بەردەوامە
ناڕەزایی جەماوەری لە کوردستان و ئێران، لهگهڵ تهقهی ڕاستهوخۆی هێزه سهرکوتکهرهکانی ڕژیم بەردەوامە و ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. سەرەڕای هەڕەشەی سهرانی ڕژیم و دهزگا و ناوەندە قەزایی و داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم، ڕۆژی یەکشەممە 3ی رەزبەر ناڕەزایەتیەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بهردهوام بوو و ڕۆژ به ڕۆژ بەرفراوانتر دهبێ.
هەتا ئێستا ئاماری تەواوی شەهید و بریندارەکانی ئەم راپەرینە کە لە 11هەمین رۆژی خۆیدایە، بەڵام بەپێی هەندێ ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لانیکەم 140 شەهید کراون کە ناوی 40 کەسیان بڵاوکراوەتەوە.
کۆمپانیای نێتبلۆکس کە چاودێری و ڕاپۆرت لەسەر هاتوچۆی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهان دەکات، دەڵێت سنووردارکردنی ئینتەرنێت له ئێران بەردەوامە و پەیوەندییەکانی واتس ئەپ و ئینستاگرام و سکایپ راگیراون.