کەشی توندی ئەمنیەتی لە شاری سەردەشت
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەردەشتەوە, رۆژی دووشەممه ۴ی رەزبەر کەشێکی توندی ئەمنیەتی لەلایەن حکومەتەوە لەو شارە پەیرەو دەکرێ و هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم و جاشەکانی ئەو ناوچەیە شەوانە و دەمەو بەیان هەڵەکوتنەسەر ماڵی خەڵک و بە بیانوی بەشداری کردنیان لە ڕاپەڕینەکان لاوان و پیاوان و تەنانەت میرمنداڵانیش دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان دەبەن و سوکایەتی بە بنەماڵەکەشیان دەکەن. شەوی ڕابردوو سیخوڕەکانی پاسگای بریسوێ چوونەسەر بان و ناو ماڵێک و میرمنداڵێکی تەمەن ۱· ساڵ یان دەسبەسەر کردووە بێڕێزی و سوکایەتیکی زۆریشیان بە بنەماڵەکەی کردووه.