یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناڕەزایەتی بەربڵاوی فەرهەنگیان، خوێندکاران و شکستی سیاسەتی سەرکوت!

ناڕەزایەتی بەربڵاوی فەرهەنگیان، خوێندکاران و شکستی سیاسەتی سەرکوت!

لە سەرەتای مانگی رەزبەرداین و ناڕەزایەتیەکان بەربڵاو و بەرچاون. خوێندکارانی زانکۆکانی "سەنعەتی شەریف" "ئەمیرکەبیر" "زانستگای سەنعەتی ئیسفەهان" " زانستگای بەهەشتی" " زانستگای ئازادی مەریوان" و ژمارەیەک لە زانستگاکانی دیکە، ناڕەزایەتی و گربوونەوەیان بەرێوەبردوە. خوێندکارانی زانستگای سەنعەتی شەریف چوونە نێو یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی زانکۆ و لەوێ مانیان گرت.

 لە سەرەتای مانگی رەزبەرداین و ناڕەزایەتیەکان بەربڵاو و بەرچاون. خوێندکارانی زانکۆکانی "سەنعەتی شەریف" "ئەمیرکەبیر" "زانستگای سەنعەتی ئیسفەهان" " زانستگای بەهەشتی" " زانستگای ئازادی مەریوان" و ژمارەیەک لە زانستگاکانی دیکە، ناڕەزایەتی و گربوونەوەیان بەرێوەبردوە. خوێندکارانی زانستگای سەنعەتی شەریف چوونە نێو یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی زانکۆ و لەوێ مانیان گرت.

هاوکات رۆی 6ی ڕەزبەر، فەرهەنگیانی وەڵات لە زیاتر لە 30 شار کەوتوونە جوڵە دژ بە دزی و گەندەڵی رژێمی ئاخوندان. چوارچێوەی ئەو جموجوڵەی فەرهەنگیان ئەوندە بەربلاو بوو کە رژێم ناچار بوو لە راگەیێنەکانی خۆیدا باسی لێوەبکات. ئەوە لە حاڵێکدایە کە سیاسەتی رژێم ئەوەیە کە تا جێگەیەک دەتوانێ‌ هیچ باسێک لەو ناڕەزایەتیانە نەکا. چوونکە پێی وایە باسکردنی ئەو مەسەڵانە وەک رشتنی بەنزینە بەسەر ئاگردا. بەڵام ئێستا کە مەجبور بووە باسی لێوە بکا نیشانەی ئەوەیە ئەو جوڵەیە زۆر گەورە و قورس تەواو بووە. هەر لەبەر ئەوەیە کە ماڵپەڕی حکومەتی "وەکلی مەردوم"  6ی رەزبەر نووسی: ساڵی خوێندنی 95- 96 لە زانستگاکانی وەڵات بە ناڕەزایەتی و مانگرتن دەستی پێ کرد.

لەلایەکی دیکە یەکێک لە نیشانەکانی ترسی رژێم/ پاشەکشە لە هەندێ مەسەلەدا بوو. بۆ نمونە وەزیری علومی رژێم دەرکەوت و بەڵێنی بە هەندێ لە زانستگاکان دا کە بەدواداچوون بۆ داواکانیان دەکا و داواکانی قەبووڵ کرد. ئەم هەنگاوەی رژێمیش ئەوەمان پێ دەڵێ کە لە هەر جێگەیەکدا لەبەرامبەر ئەو رژێمەدا راوەستین، پاشەکشە دەکا. ئەوە لە ماوەی تەمەنی نگریسی ئەو دەسەڵاتە لە 37 ساڵی رابردوودا چەندین جار ئەزمون کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەو ناڕەزایەتیانە، دەرخەری لاواز و بێ توانایی رژێمە بەتایبەت لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی و زەهرخۆری ناوکەیی. چوونکە تا ساڵی رابردوورژێم ئامادە نەبوو رێگە بەو شێوە ناڕەزایەتیانەو لەوانەش بچوکتر بدا. بەڵام ئەو ساڵ لەگەڵ ئەوەی کە زۆربەی ئەو جموجوڵانە لە پێشدا ئامادەکاری بۆکرابوو وە راگەیێندرابوو، نەیتوانی پێشیان پێ بگرێ. لە کاتی بەرێوەچوونی ناڕەزایەتیەکانیشدا هەرچەند بەهێزی سەرکوتگەر نارازیانی تەوق دابوو بەڵام غیرەتی نەکرد هێرش بکاتەسەریان و سەرکوتیان بکات.

هۆکەش روونە، خامنەیی حیسابی خۆی کردوە، لەم هەلومەرجەدا کە رژێم بەدەست قەیرانی بەرجام، داروخانی ئابووری، شەڕی تاقمەکانی نێودەسەڵات و باتڵاقی سوریەوە گیری خواردوەو ئەو هەموو کێشەیە بەرۆکی گرتووە، ئەگەر ئەو ناڕەزایەتیانە توندوتیژ بێ و زیاتر پەرە بستێنێ کاری رژێمەکەی تەواوە. بۆ ئەوەشە لە ترسی تۆختربوون و بەرەسەندنی زیاتری ناڕەزایەتیەکان غیرەت ناکا هێرش بەرێ و سەرکوتیان بکا. لەلایەکی دیکەش ترسی لەوە هەیە کە ئەگەر دەستەو وەستان بێ و سەرکوتی ناڕەزایەتیەکان نەکا، بێگوومان بەربڵاوتر دەبێ و دیسان مەترسیەکە گەورەتر دەبێ بۆ رژێمەکەی. لەبەر ئەوە خامنەیی کەوتۆتە بن بەست و دەست و پێی بەستراوە. بەتایبەت کە لاوان و خوێندکاران لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیشدا رێکەوت و کاتی ناڕەزایەتی دواتر دیاری دەکەن.


8 ساڵ و 1 مانگ و 25 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی بەربڵاوی فەرهەنگیان، خوێندکاران و شکستی سیاسەتی سەرکوت!

ناڕەزایەتی بەربڵاوی فەرهەنگیان، خوێندکاران و شکستی سیاسەتی سەرکوت!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران