و ڕاگەیاندنی هاوسۆزی زیاتر لە‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه
به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان و ڕاگەیاندنی هاوسۆزی زیاتر لە‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه.هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و کوردستان، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشەممە µی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, سەرەڕای بەردەوامبوونی وەستانی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی وڵات و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له زۆرێک له شاره‌کانی کوردستان و ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێێ هه‌واڵی ته‌شکیلاتی سازمانی خه‌بات، به‌هه‌مان شێوه‌ی دوێنێ خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران و کوردستان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له هه‌ریه‌ک له شاره‌کانی سنه، کرماشان، مه‌ریوان، پیرانشار، سه‌رده‌شت، ورمێ، سه‌قز، قوروە، تاران، هه‌مه‌دان، ئه‌راک، گیشا، بابۆلسەر، یه‌زد و زۆر شار و ناوچه‌وی تر خۆپیشاندان تێیاندا به‌رده‌وامه. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠ ١ لانیکەم ٧٦ خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش شەش کەسیان ژن و چوار کەسیشیان منداڵ بوون.
له شاری مهاباد، زۆرێک له په‌یکه‌ری جاشه‌کانی ئه‌وشارا ڕوخان و سوتێندران.لە تاران، له چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی جیا جیا خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه و خۆپیشاندەران دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆران ده‌ڵێنه‌وه
له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری مه‌ریوان، خه‌ڵک درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌ده‌ن و ڕێژه‌ی زۆری خۆپیشانده‌ران له‌و شاره بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌کان.
هەروەها خۆپیشاندەرانی هەمەدانی بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌ده‌ن
لە کرماشان، لە کاتێکدا کە ئەفسەر وهێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له خۆپیشاندەران دە‌که‌ن، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو له زۆر شوێن به‌ره‌وڕووی هێزی سه‌رکوتکه‌ری دژمن بۆته‌وه و خۆپیشاندان تا دێت له‌و شاره فراوانتر ده‌بێ
به‌هه‌مان شێوه له شاری سنه‌ی قاره‌مان، لاوانی ئه‌و شاره زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌کانیان له ده‌ستی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم پاک کردۆته‌وه و خه‌ڵک به‌رده‌وامن له گردبونه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵێکی زۆر سه‌باره‌ت به مانگرتنی گشتی له چینه جیاوازه‌کان به تایبه‌ت ئه‌کادیمی و په‌روه‌رده‌کاران بڵاو بووه‌ته‌وه. له زۆربه‌ی زانکۆکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی هه‌یه.
لە درێژەی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران و کوردستان، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر سنووردار کراوه. هاوکات ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە زیادبووندان،
ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کردووە و یەکێتی ئەوروپا سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەرانی بە "ناڕەوا" ناوبردووە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای‌کرد بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی دژی مه‌رگی ژینا ئه‌مینی له ئێران، توندوتیژیی به‌کارهێناوه
ئانالێنا بایه‌ربۆک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی(دی پی ئەیی) ئه‌ڵمانی، رایگەیاند: "پێویستە هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه ئاشتییانه‌کانی ئێران له رێگه‌ی توندوتیژیی کوشنده‌وه، به‌بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه"
داواشی کرد، ئه‌م بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا به‌شێوه‌یه‌کی خێرا تاوتوێ بکرێت و ئه‌نجامه‌کانی په‌یوه‌ست به رووداوه‌کان، ئاشکرا بکرێن.
هاوکات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، کریستیان واگنه‌ر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا له به‌رلین، زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه، باڵیۆزی ئێران له به‌رلین بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بانگ کراوه.هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەفتارەکانی هێزی پۆلیسی دژ بە خۆپیشاندەران بە دڕندانە وەسف کرد و وتی: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئێران دەکات. نێد پرایس لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران ڕایگه‌یاند که: توندوتیژی و دڕندەیی هێزه‌کانی ڕژیم و بەردەوامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک شەرمەزار دەکەین.سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، سزایان بەسەر "پۆلیسی رەوشت"ی ئێران سەپاندووە.جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سزامان بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی ئەو دەزگایە سەپاندووە، کە پێی دەگوترێت پۆلیسی رەوشتی ئێران، لە بەرامبەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکاریانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن". سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، دەشڵێت: "دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوانەی داوا دەکەن حکومەتی ئێران گوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵکی بگرێت، کە دژی زەوتکردنی ئازادییەکانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان".