هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی هێزە کوردییەکان
خەباتمیدیا: ئەمڕۆ چوارشەممە ۶‌ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی, سوپای تروریستی پاسداران مەقەڕەکانی به‌شێک له حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئێرانی لە ناوچەی زەڕگوێز و کۆیە و پردێ له ڕێگەی هێرشی ئاسمانیه‌وه لە سەردەشتەوە تۆپباران کردوە. بەپێی هەواڵەکان هەتا ئێستا ۱µ مووشەک نراوەتە بنکەی سەرکردایەتی و بنەماڵە و ناوه‌نده مەدەنیەکانی کۆیە، که لانیکهم۱۶۰ منداڵ و بنەماڵەی تێدا هەیە و به‌داخه‌وه قورانی گیانی و ماڵی زۆری لی که‌وتۆته‌وه. هەتا ئێستا ئاماری تەواو لە زیانەکان لە ناوچەکانی زەڕگوێز و کۆیە له‌به‌رده‌ست دا نیه و تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێرشه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ئەم هێرشانەی رژیم دسدرێژی ڕاستەوخۆ بۆ سەروەری خاکی هه‌رێمی کوردستانه و دەبێ بە توندی لە لایەن حکومەتی عێراق و ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە مەحکووم بکرێت.