هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بیره وه ری شه هاده تی کاک سه یید عه بدوالکه ریم حسینی و هاورێیانی

بیره وه ری شه هاده تی کاک سه یید عه بدوالکه ریم حسینی و هاورێیانی
بابه شیخ حسینی

شه و درەنگه و ئەنگوستەچاو، ئەستێرەکان لە کاروانێکی پێشمەرگە دەروانن کە قەتاری بەستوەو هەنگاو هەڵ دەگرن لە نێوان مۆڵگە و قەرارگاکانی دژمندا. ئەوانە کێن کە نان و ئاو و خەویان لە خۆیان حەرام کردوە و حەسانەوەیان نیە، بە سەرما و گەرما، بە رۆژ و شەو لە حەستەمترین کاتدا، بۆ ئامانجی بەرز، بۆ ئازادی، هەموو هەوراز و پێ دەشتێک، هەموو لێرەوارێک دەپێون و چاونەترسانە هەنگاو هەڵ دەگرن؟

 

 شه و درەنگه و ئەنگوستەچاو، ئەستێرەکان لە کاروانێکی پێشمەرگە دەروانن کە قەتاری بەستوەو هەنگاو هەڵ دەگرن لە نێوان مۆڵگە و قەرارگاکانی دژمندا. ئەوانە کێن کە نان و ئاو و خەویان لە خۆیان حەرام کردوە و حەسانەوەیان نیە، بە سەرما و گەرما، بە رۆژ و شەو لە حەستەمترین کاتدا، بۆ ئامانجی بەرز، بۆ ئازادی، هەموو هەوراز و پێ دەشتێک، هەموو لێرەوارێک دەپێون و چاونەترسانە هەنگاو هەڵ دەگرن؟

 

سەرقافڵەی ئەو کاروانە کێیە؟ پێشرەوی ئەو رۆڵە دڵ پڕ لە هیوایانە، کاک عەبدوالکەریم حسینی خۆشەویستی پیاو و ژن ی کوردستان، خۆشەویستی مناڵەکانی کوردستانە خۆراگر و نەبەز و قارەمانی چاو نەترسە.

بەڵێ ئەو لاوە خێر لە خۆ نەدیو و ئازار چێشتوە تەنیا و تەنیا حەز و هیوای ئازادی نیشتمان و گەلەکەی و سەرکەوتنی سازمانە خۆشەویستەکەی بوو. ئای لەو شەوە پڕ لە ئازارە، لەو چارەنووسە خەماویە، کەس نیە پێ یان بڵێ دژمن داوی شاراوەی بۆ داناون، کێ هەیە پێ یان بڵێ مەرۆن، مەرگ چاوەرێ تانە، لەو مانگەشەوەدا، ئەوەی نەدەبوو روو بدا، رووی دا، لە چرکەیێکدا دەڵێ فەرماندەی لێوەشاوەو سەرکردەی مەیدانی جەنگ و نەبەرد و خۆراگری، کاک سەیید عەبدوالکەریم حسینی و هەڤاڵانی کاک سالح رەسووڵی و کاک خەلیل پاشایی لە کەمینی دژمن و مەیدانی مینی دژمن دا لە لێ دان کەوتن و شەهید بوون.

نووسینی بیرەوەری شەهید سەختە، ئەو شەهیدانەی دڵیان پڕ بوو لە خۆزگە، بەراستی گران ترین کاتەکانی ژیان ئەو کاتانەیە کە بیردەکەمەوە، و لە خۆم دەپرسم کوان، هاورێیانی دێرین. کوان ئەوانەی شەو و رۆژانی سەختمان پێکەوە بە سەر برد.

بێ گومان ئەگەر ئازادی نیشتمان، ئازادی گەل، بەربەرەکانێی ستەم و چەوسانەوە، حەق نەبوایە، حەستەم بوو کۆستی لە دەستدانی چاکترین و بەنرخترین رۆڵەکانی نیشتمان، هاوبیران و رفێقانی خۆشەویست، برایان و ئازیزانی هەمیشە لە یاد و کەم وێنە، تەحمول بکرایە.

ئای برایانی شیرینم کاک عەبدوالکەریم، کاک سالح، کاک خەلیل، ئەگەر ئێوە، لە ناومان رۆیشتن بە جەستە بەڵام بیرەوەریتان، و کرداری شۆرشگێڕانەتان بۆ ئێمە وەک چۆڵە چرای رێگای تێکۆشان لە پێناو ئازادی درەوشاوەیە، قارەمانی و نەبەزیەکانتان لە مەیدانەکانی نەبەرددا بۆ ئێمە هەوێنی خەبات و کۆڵ نەدانە، فەرماندەیی و لێهاتوویی کاک عەبدولکەریم، چالاکی و نەبەزیی لە مەیدانی نەبەردا، ئەو ترسەی خستبویە دڵی دژمنەوە، لە کۆڕی یاراندا، لە کۆڕی هاونیشتمانان دا بەردەوام باس دەکرێ. کێ هەیە، باسی نەکا، چۆن پێگەکان و هێز و ستوونەکانی دژمن لە جێ جێی کوردستان بە فەرماندەیی کاک عەبدولکەریم و بە هاورێیی و هاورێبازانی شەهیدی لە ناو دەچوون.

 بەڵێ ئەم کاروانەی بە راوەستاوی و خۆراگری سەربەرزانە ماوەتەوە و درێژە بە رێگای پیرۆزی دەدا، لە ئیمانی پتەو و فیداکاری و خوێنی شەهیدان و ئەوین و خۆشەویستی ی هاوباوەڕان بە ئازادی و رزگاریە، بۆیە رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشە سەندن و بەرەوپێش چووندایە. 

گومان نیە، رێبازێک رۆڵەی  نمونەی وەک کاک عەبدولکەریم حسینی و کاک  سالح رەسووڵی و کاک خەلیل پاشایی و، مامۆستا سەید خەلیل و مامۆستا ئارام، کاک تەها سوور، کاک حسین کەریمی، کاک تۆفیق کەریم پوور، کاک خەلیل رەشاش، کاک عەبدواڵە هەمزە، کاک خەلیل خۆش کەلام، کاک عەتا سنەیی، کاک رەحمان قادری، کاک شاخەوان و دەیان شەهیدی نمونەیی لە سەر رژابێ، تا سەرکەوتن و رزگاری بەردەوام دەبێ.

لە 21ی خەرمانان رۆژی شەهادەتی، کاک عەبدولکەریم و کاک خەلیل پاشایی و کاک سالح رەسووڵی، ماتەم دامان دەگرێ، فرمێسک لە چاومان قەتەیس دەمێنێ، لە هەمان کاتدا، هومێدەکانمان بە ئازادی و رزگاری و بەرەو پێش چوونی جووڵانەوەی رزگاری خوازی کورد و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران زیاتر دەبێ، چونکە قارەمانانی بەنرخ و کەم وێنە لە پێناویاندا شەهید بوون.


8 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بیره وه ری شه هاده تی کاک سه یید عه بدوالکه ریم حسینی و هاورێیانی

بیره وه ری شه هاده تی کاک سه یید عه بدوالکه ریم حسینی و هاورێیانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران