هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شانازی بە جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان دەکەین

شانازی بە جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان دەکەین

سپاس و پێزانینی سازمانی خەبات بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات!
ڕاپەرین و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە تێکڕای شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران دژ بە شەهیدکرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی لەلایەن رژیمی ئاخوندی بە ڕادەیەک بە تەوژمتر و بەرینە، کە بۆتە هۆی ترسی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر لە ئێران. ترسی ئاخوندەکان بووە هۆی ئەوە پەنا بەرنە بەرکردەوەی دژی ئینسانی و پێچەوانەی قانون و یاسا نیونەتەوەییەکان. رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە مەبەستی بەلارێدا بردنی ڕای گشتی جەماوەری ئێران و کوردستان و کۆمەڵگەی جیهانی، لە ڕێگەی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بەداخەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی ئەو هێرش و پەلامارە نارەوایانە.
لە دوای ئەو هێرشە نارەوا و جینایەتکارانە، مانگرتنی ئێوە جەماوەری خۆڕاگری کوردستان لە رۆژی شەممە 9ی رەزبەر، بۆ وەڵام دانەوە بە هێرشی ترۆریستی موشەکی و تاوانی دژی ئینسانی، بە ڕادەیەک بەرین و کاریگەر بوو کە جارێکی دیکە دەسەڵاتی لەرزۆکی ئاخوندی بەرەو ڕوخان و لە ناوچونی یەکجاری برد.
بەپێی راپۆرت و زانیاریەکان لە ناوخۆی کوردستانەوە، خۆشبەختانە خەڵکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازی کوردستان ڕۆژی شەممەیان وەک رۆژێکی گرینگ و چارەنووسساز لە خەبات دژ بە زۆرداری تۆمارکرد و جارێکی دیکەش بە دەسەڵاتی ئاخوندانیان سەلماندەوە، هیچ کات ستەم و بێدادی چۆکیان پێ داناداو بە جیهانیانیشیان گەیاند کە خەڵکی کوردستان پشتیوانی بزوتنەوەکەیەتی و هەموو ئاواتە سیاسی و نەتەوەییەکانی خۆی لەو بزوتنەوەدا دەبینێ و لە هەموو سەردەم و قۆناغەکاندا پشتیوانی لە بزوتنەوە رەواکەی دەکات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی گەرمی بە خەڵکی تێکڕای شار و ناوچەکانی کوردستان ڕادەگەێنێ بەم مانگرتنە لەم کاتە حەساس و میژوویەدا هەنگاوێکی دیکە خەباتی جەماوەری لە کوردستان و ئێران بردەپێش و رژیمی ئاخوندی ئێرانیان ریسوا و شەرمەزار کرد. هەر لەم رێگەوە داوا لە خەڵکی شارەکانی کوردستان دەکەین لە دوای مانگرتنی رۆژی شەممە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و نەتەوەییانە و ئازادیخوازانە و یەکدەست لە ناڕەزایەتی و راپەرینەکان بەردەوام بن هەتا کۆتایی یەکجاری بە رژیمی ئاخوندان دێ و خۆری ئازادی گەلی کورد و گەلانی ژێردەستەی ئێران لە کەل هەڵدێ.
درود و سڵاو بۆ خۆراگری و قارەمانەتی خەڵکی کوردستان و تێکڕای گەلانی ئێران.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
9ی رەزبەری 1401ی هەتاوی


2 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شانازی بە جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان دەکەین

شانازی بە جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان دەکەین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران