یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری کومیتەی سوییدی سازمان

بەشداری کومیتەی سوییدی سازمان

لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەری لە ستهۆکۆڵم

ڕۆژی شەممە ٩ی رەزبەر، هاوکات لەگەڵ مانگرتنە بەرفراوانەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، له سەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران ژمارەیەک لە بەرپرسان و ئەندامانی کومیتەی سوییدی سازمانی خەبات بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەری لە شاری ستهۆکۆڵم کرد. ئەو کۆبوونەوە کە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی کوردستان و ئێران، له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی مینتۆریه‌‌‌ت و به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ پارله‌‌‌مان بەرێوەچوو. به‌‌‌شداربوان به‌‌‌ پەیام و دروشەکانیان دژی ڕژیم، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوی کوردستان و ئێران دەربڕی.
پەیامی کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام ئه‌‌‌ندامی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خەبات پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان کرا. له‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌دا وێڕای ده‌‌‌سخۆشی له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی قاره‌‌‌مان و تێکۆشه‌‌‌ری ئێران و کوردستان داوای له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوان کرد که‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ راپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان، تا به‌‌‌ته‌‌‌واوی نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندان له‌‌‌ناوده‌‌‌به‌‌‌ن.
له‌‌‌ په‌‌‌یامی کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌بات دا، وێڕای ده‌‌‌ربڕینی پشتیوانی له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوی شاره‌‌‌کانی کوردستان و ئێران، ڕای گه‌‌‌یاند که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران داوا له‌‌‌ حکومه‌‌‌ت و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی وەڵاتی سویید و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ئوروپایی ده‌‌‌کا که‌‌‌ چی دیکه‌‌‌ بێده‌‌‌نگ نه‌‌‌بن له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر جینایه‌‌‌ت و خوێنڕشتی خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندان و دژی زوڵم وچه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و ڕژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌ بوه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ڕه‌‌‌سمی پشتیوانی له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوی ئێران بکه‌‌‌ن.
له‌‌‌به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌بات دا، پێداگری له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌بات و کاری هاوبه‌‌‌شی هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان کرایه‌‌‌وه‌‌‌ و داوا له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ی ئازادیخوازان کرا که‌‌‌ له‌‌‌ پێناو ڕوخاندنی ڕژیمی ئاخوندی و ئازادی خه‌‌‌ڵکی کوردستان و ئێران تێبکۆشن.


2 ساڵ و 1 مانگ و 21 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کومیتەی سوییدی سازمان

بەشداری کومیتەی سوییدی سازمان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران