ڕۆژنامه‌ی گاردین: له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێران‌دا ژنان پێشه‌نگن
ڕۆژنامه‌ی زه گاردین ی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێک دا تیشکی خستۆته‌سه‌ر ١٦ هه‌مین ڕۆژی ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران که تاکو ئێستا نزیک به ١٧٠ شاری گرتۆتەوە و نووسیویەتی: ئافره‌تان به‌رپرسیاریانە سەرکردایەتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دەکەن، سەرەڕای سەرکوتکردن، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و به‌رفراوان ده‌بن.
ئەو رۆژنامە له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌و خاڵه داوه که ئه‌مجاره ڕاپه‌ڕیوان، بەرەوڕووی هێزه ئه‌منیه‌کانی ڕژیم ده‌بنه‌وه و له کاتی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت دا په‌نا بۆ شێوازه کۆنه‌کان ده‌به‌ن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانه‌کان. پێشتر خۆپیشانده‌ران له پارچه کاغه‌زی بچووک دا ئاگاداری بۆ کات و ساتی خۆپیشاندان و زانیاری پێویست ده‌نووسی و فڕێیان ده‌دا ماڵه‌کانه‌وه، ئه‌وه له‌کاتێک دایه که ڕاپه‌ڕیوان خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک ئاماده ده‌که‌ن.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی گاردین دا قسه‌ی ناڕازیه‌کی شاری ڕه‌شت ده‌گوازێته‌وه که وتوویه‌تی ڕژیمی ئاخوندی زۆر نزیک بۆته‌وه له ڕووخان. لە شاری ئه‌هواز، خه‌ڵکی زۆر به‌باشی و به‌شێوه‌ی جیاواز خۆیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام ئاماده کردوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژنامه‌که ده‌نووسێ که: دوای ماوه‌یه‌کی کورت لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەهوازەوە دەرکەوت کە ژنانی سەر شەقام سەرپۆشەکانیان بەسەدتەوە گرتووەو هەڵیدەسووڕێنن و ئەو خەڵکەی لە لێواری شەقامەکەدا ڕیزیان بەستوە، چەپڵە لێدەدەن.
بە تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر شەپۆلی ناڕەزایەتیی دژە حکوومەت لە سەرانسەری ئێران‌دا، وا دیارە دەسەڵاتدارانی تاران تا دێت زیاتر لە قەبارە و ڕادە و ئیرادەی ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە حکوومەتەکەیان دەترسن و تا دێت زیاتر و زۆر بێ به‌زه‌ییانه هەوڵی سەرکوتکردنی زیاتر دەدەن.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که هێزه ئه‌منیه‌کان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و ناوه‌ندی شاره گه‌وره‌کانیان پڕکردوه له هێزی پۆشتە و تاکو ئێستا چه‌ندین که‌س بەهۆی جینایەتی ئەو هێزانەوە گیانیان له ده‌ست داوه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی گاردین دا هاتوه که: دەسەڵاتداران هەوڵیانداوە بەربەست و ڕێگری‌کردن لە دەستڕاگەیشتن بە ئەپەکانی سۆشیال میدیا و سنووردارکردنی ئینتەرنێت و بێدەنگکردنی ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە پشتگیری بزووتنەوەکە دەکەن، ڕێگری لە پلاندانان و ڕاپۆرتکردنی خۆپیشاندانەکان بکەن.
نێگار، یەکێک لە ناڕازیانی تارانە کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئۆبزێرڤەر کردووە، دەڵێت: زۆرجار دڵنیان نین که ته‌نانه‌ت زانیاریه‌کانی ئەو ئەپە ئینتەنێتیانە ڕاستن یاخود نا، هه‌ر بۆیه هه‌رچۆنێک بێت خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌وێ، به‌ڵام دڵنیان نین که به‌زیندویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاخود نا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەداوه که خەڵک بڕیاریان داوە و ده‌زانن چی بکەن. تەنها ئەوەت لەبیربێت کە لە ساڵی ١٩٧٩ ئینتەرنێت نەبووە و خەڵک ئەوەی دەیانویست کردیان. هەندێک لە ڕاپه‌ڕیوان پێش بڵاوەپێکردن، چەند شوێنێکی نهێنی بۆ ناڕەزایەتی رۆژانی دوایی خۆیاندیاری دەکەن.
ئێمە لەسەر شه‌قام بە یەکتر دەڵێین جارێکی تر لە کوێ و کەی پێکەوە دەبین. هه‌میشه شوێن و مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کان هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی نه‌مانتوانیوه ئاگاداریان بکه‌ینه‌وه زوو خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وێ.
هەندێکی تر لە سەربانەکانەوە سروود دەڵێنەوە کاتێک شەقامەکان زۆر مەترسیدار دەردەکەون، یان VPN بەکاردەهێنن بۆ شکاندنی فیلتەرینگی حکومەت لەسەر رایەڵکە ئینتەنێتیەکان.
ئەم ناڕەزایەتیانە بە کوژرانی ژینا (مەهسا ئەمینی) کچە کوردێکی تەمەن ٢٢ ساڵ دەستی پێ‌کرد، دوای ئەوەی لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە دەستبەسەر کرابوو. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ڕۆژ به‌ڕۆژ بەربڵاوتر بووه. ناڕەزایەتییەکان بە پێشەنگایەتی ژنان کە ژیانیان لەلایەن ڕژیمه‌وه تووشی گرفت و کێشەی زۆربووەتەوە. کە ناڕەزاییی و راپەرینێکی فراوانتر و گشتی لێکەوتەوە. ژنان پێشەنگایەتی ناڕەزایەتیەکان لە شەقام و مەیدانەکان دەکەن. نێگار، یەکێکە لە چالاکوانه دێرینەکانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان کە خەریکە تەمەنی دەبێتە ٤٠ ساڵ، دەڵێت: سەرەتا کەمێک ترسام، بەڵام کاتێک بینیم لە شەقامەکاندا ئافره‌تان زۆرن، ئەوە بوێری و ورەی پێبەخشیم کە بەردەوام بم.
ژنان هەموو شتێک ڕێکدەخەن و ئەنجامی دەدەن. ئەم کاتە تەواو جیاوازە لە کاتەکانی پێشوو. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ژنانە. ئەوان سەرکردایەتی دەکەن.
ڕۆژی شەممە خوێندکارانی زانکۆکان سەرپێچی فەرمانەکانیان کرد بۆ گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان. یەکێک لە دانیشتوانی تاران دەڵێت: هەموو سەربازەکان دەمامک دەبەستن و هەندێک جار کە دەچمە دەرەوە هەست دەکەم لەناو یارییەکی ڤیدیۆیی جەنگدا دەڕۆم. هەوڵ دەدەن خەڵک بترسێنن لە گردبوونەوە، بەڵام خەڵک گرنگی پێ نادەن و بەردەوامن لە گردبوونەوە.
ناڕه‌زایه‌کان ڕۆژی شەممە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم بەڕێوەچوو. گروپەکە ئەوەندە نزیک بوون کە به‌ئاسانی له ماڵه‌که‌ی خامنه‌ییه‌وه، سروودی ئەو ژنانه‌ت گوێ لێ ده‌بوو کە بڕیاریان دابوو بەرەنگاری مەترسییە ببنەوە.
نوشین وتی: تا یەک بە یەک بمانکوژن بەردەوام دەبین. دوێنێ شەو راستەوخۆ گازی فرمێسکڕێژیان بۆ فڕێداین، چاوەکانم دەسووتان، بە درێژایی شەو نەمدەتوانی بخەوم، بەڵام شەوی دواتر بە فرمێسک و ئازارەوە چوومە دەرەوە. هەڵمەتی گرتن و ڕێگری‌کردن تا ئێستا نەیتوانیوە راپەرینەکان ڕابگرێت. راپەریوانی ئێران بڕیاریان داوە درێژە بە راپەرینەکانیان بەدەن هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانیان.