بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی کوردانی نۆروێژ
رۆژی هەینی 8ی رەزبەری 1401، ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوون لە کاک عبداللە قادری بەرپرسی کۆمیتە و کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمیتە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتە، بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرفراوانی کوردانی نۆروێژدا کرد کە لەلایەن هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی هاونیشتمانیانی راپەڕیوی کوردستان و ئێران رێکخرابوو.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە بەشدابووان چوونە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتی نۆروێژ لە ئۆسڵۆی پایتەخت و بە دروشم و پەیام دەنگی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی نۆروێژ گەیاند کە پێویستە پشتگیری لە راپەرین و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و ئێران بکەن و نوێنەرایەتی رژێمی ئاخوندی لە نۆروێژ وەدەربنێن.
پاشان بەشداران چوونە بەردەم باڵوێزخانەی رژێمی ئاخوندی لە ئۆسلۆ و بە دروشمی جیاجیا دژایەتی خۆیان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی و کردەوە نا مرۆییەکانی دژ بە هاونیشتمانیانی راپەڕیوی کوردستان دووپات دەکردەوە.