ڕاپەڕینی گشتی لە کوردستان و ئێران لە دوای مانگرتنی گشتی شەممە چووە قۆناغێکی نوێوە
راپەڕینی گشتی لە کوردستان و ئێران لە دوای مانگرتنی گشتی شەممە چووە قۆناغێکی نوێوە ڕۆژی شەممە ۹ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی لەسەر داوای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران مان گرتنی گەشتی و بەرفەراوان بۆ تەوژمدان و بەرینتر بوونەوەی راپەرینەکانی کوردستان و ئێران و مەحکوم کردنی هێرشی ئاسمانی سوپای پاسدارانی رژیم بۆ سەر خەڵکی سڤیل بنکەی حیزب و سازمانی سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو. ئەم مانگرتنە هاوکات بوو لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتی زانستگاکانی تاران و سەرانسەری ئێران کە تا ئێوارەی ئەو ڕۆژە درێژەی کێشا و لە درێژەدا خوێندکاران لە زانستگاکان هاتنەدەر و تێکەڵ بە خەڵکی مەدەنی بوون و پێکەوە ڕاپەڕینێکی بەتۆژمتر و گشتگیریان بەرێوەبرد. لە شاری تاران زۆربەی ناوچە و شەقامەکانی وەک: کارگەری شوماڵی, جومهوری, فلەستین, میترۆی شەریعەتی و ئینقلاب, تیاتری شار, وەلی عەسر, چوارڕیانی سەرداری جەنگەڵ, تەجریش و بلواری سەعادت و زۆربەی شەقامەکانی دیکە لە بن دەستی لاوان و خەڵکی ڕاپەڕیو دا بوون. هەروەها لە شارەکانی کەرەج, مەشهەد, کرماشان, سنە, سەلاسی باوەجانی, یەزد, خوڕەم ئاوا, دێگولان, قوم, ئەراک, گەوهەردەشت, رەشت, شاری کورد, سنە, بابول, سەقز, شاهین شار, بۆکان, بەندەر عەبباس, کەرەج, بوشێهر, مەریوان, گورگان, کاشان و شیراز و زۆربەی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو و خەڵکی ڕاپەڕیو کونترۆڵی ناچەکانیان گرتبووە دەست و دروشمی ڕووخانی حکومەتیان ئەوتەوە. هەروەها هەواڵەکان باسیان لە شۆڕشی چەند بەندێک لە زیندانی ناوەندی سنە و هەڵاتنی کۆمەڵێک لە زیندانیان کردوە. هەر لە پێوەند بە راپەرینەکان چەن دیمەنێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە چەند کادرێکی ئەرتەش و سپای پاسداران وازیان لە سەرکوت و جینایەت دژ بە خەڵکی مافویست هێناوە و گەڕاونەتەو بۆ باوشی خەڵکی خۆیان.