پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ترسی رژێم لە فەزای مەجازی!

ترسی رژێم لە فەزای مەجازی!
و: چلچەمە

لە ئێستادا کە تازە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکردوەتەوە، شاهیدی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خوێندکاران و فەرهەنگیانی ئێران بوین کە ئەوەش یەکێکە لەو شتانە رژێم هەمیشە مەترسی گەورەی لێی بووە. یەکێک لەو مەسەڵانەی کە هۆیەکە بۆ مەترسیەکانی رژێم و بەردەوام تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە مەترسی نفوزی "دژمنی نیزامە" لە رێگەی ئینتێرنێت و کاردانەوەی

و: چلچەمە

لە ئێستادا کە تازە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکردوەتەوە، شاهیدی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خوێندکاران و فەرهەنگیانی ئێران بوین کە ئەوەش یەکێکە لەو شتانە رژێم هەمیشە مەترسی گەورەی لێی بووە. یەکێک لەو مەسەڵانەی کە هۆیەکە بۆ مەترسیەکانی رژێم و بەردەوام تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە مەترسی نفوزی "دژمنی نیزامە" لە رێگەی ئینتێرنێت و کاردانەوەی لەسەر لاوان و هاندانیان دژ بە نیزام. نمونەیەک لەو قسانەی کە دەرخەری ئەو ترسیەیە، قسەکانی ئاخوند مەکارمی شیرازیە کە لە رۆژی 7ی ڕەزبەر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاسدار ئەشتەری سەرکردە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رژێم گووتی: بەداخەوە دژمن توانیویەتی لە رێگەی ئینتێرنێت و فەزای مەجازی کۆمەڵگەی ئێمە بەرەو کۆیلەیی تەواو بەرن.

دژمنان فەزای مەجازیان وەک داوێک بۆ لەناوبردنی جیلی لاوی ئێمە بەکار هێناوە، دژمنان لاوانی ئێمەیان کردۆتە ئامانج. لە نمونەیەکی دیکەدا تەلەفزیونی رژێم قسەی "عەسکەری" سەرۆکی راگەیاندنی میللی رژێمی بڵاوکردەوە کە دەڵێ: سەرۆکی راگەیاندنی نەتەوەیی پێداگری لەسەر پێویستی بەرنامەی درێژ ماوە بۆ ناساندنی ئیسلام کرد و گەتی: بەرنامەی راگەیێنەکانی دژمن دین و بنەمای خانەوادەی کردۆتە ئامانج و راگەیاندنی نەتەوەیی لەبەرامبەر ئەو هێرشە فەرهەنگیەدا، دەبێ رێ و شوێنی ژیانی ئێرانی- ئیسلامی بەباشی بە کۆمەڵگە بناسێنێ و لەو رێگەدا لەو ناوەندانەی تەئسیریان هەیە وەکوو مزگەوت و قوتابخانە کەڵک وەرگرێ. ئاخوند نووری هەمەدانیش رۆژی 7ی ڕەزبەر گوتی: پێکهێنانی ژووری فکر بۆ چالاکانی فەزای مەجازی حەوزەکانی عیلمیە پێویستەو ئێمە دەبێ لەبەرانبەر پروپاگەندەی دژمن ئامادە و تەیار بین. رۆژی 8ی ڕەزبەر ئاخوند محەمەد عەلی نکونام نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای چارمەحاڵ و بەختیار، وتی: سەرهەڵدانی فەساد لە کۆمەڵگە بەرهەمی هێرشی فەرهەنگی، ماهوارە، فەزای مەجازی و هەنگاوی بەربڵاوی دژمنە. بەڵام ئەو ترسە بەردەوامە، دەرخەری یەک راستیە، ئەویش ئەوەیە کە رژێم لە مەسەلەی سانسۆڕ گەیشتۆتە بن بەست و ئیتر ناتوانێ‌ بە سەرکوت و سانسۆڕ بەر بە لاوان بگرێ کە روو لە دژمنانی سەرەکی رژێم دەکەن. ئاخوند مەکارمی شیرازی هەر لەو بارەوە ئەو راستیەمان بۆ پشت راست دەکاتەوە و دەڵێ: فەزای مەجازی پەردەیەک بوو لەلایەن دژمنەوە کە نە فیلتەر پێش پێ دەگرێ و نە پۆلیسی فەزای مەجازی بە تەواوی تەوانی کونترۆڵی بکا. بەڵێ دەبێ بە رژێم بوترێ کە ئیتر گ ئەو کوزە شکاو ئەو پەیمانە ڕژا" هەر چەندەتان دەوێ پۆلیسی "فەتا" دروست بکەن و سیستەم گەلی کونترۆڵ و فیلتەریگ دامەزرێنن، خۆشتان باش دەزانن کە هەرچیەک بکەن ناتوانن پێش بە هۆگری و چوونی لاوان بۆ ریزی شۆڕش و مقاومەتی ئازادیخوازان لە ئێران و کوردستان لە راستای روخانی رژێمە تاوانبارەکەتان بگرن، هەر بۆیە چاوەڕێی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی ئەو هەلومەرجە بن.


8 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترسی رژێم لە فەزای مەجازی!

ترسی رژێم لە فەزای مەجازی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران