ئاخوند حەسەنی رۆحانی ئیدیعای ئەوە دەکا کە ئابووری بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، پێشتریش ئەو ئیدیعایەی کردبوو کە ئابووری داتەپیوی ئێرانی چارەسەر کردوە.
بەڵام ئەو ئیدیعایانەی ئاخوند رۆحانی پێچەوانەی راستی مەسەلەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێرانە.
ئاخوند حەسەنی رۆحانی ئیدیعای ئەوە دەکا کە ئابووری بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، پێشتریش ئەو ئیدیعایەی کردبوو کە ئابووری داتەپیوی ئێرانی چارەسەر کردوە.
بەڵام ئەو ئیدیعایانەی ئاخوند رۆحانی پێچەوانەی راستی مەسەلەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێرانە.
رۆحانی لە کاتێکدا ئەو ئیدیعایانە دەکا کە رۆژ لەدوای رۆژ ئاماری بێکاری لە ئێران بەرزدەبێتەوە.
بەرزبوونەوەی ئابووری لە کاتێکدایە کە کەسب و کارو جوڵەی وەبەرهێنان لە ئارادابێ.
ئەو ئامار و ژمارانەی لەلایەن بانکی ناوەندی رژێمەوە لەبارەی پیشەو کەسب و کار و بێکاریەوە بڵاودەکرێتەوە، ئیدیعاو درۆکانی رۆحانی روون و ئاشکرا دەکا.
بەپێی نوێترین ئامار بوجەی خانەوادەی بانکی ناوەندی، لە ساڵی 1394 زیاتر لە 26.4 لەسەد لە خانەوادەکانی شار هیچ پیشەیەکیان نەبووە کە ئەو ئامارە لەچاو ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 لەسەد زیادی کردوە.
دەسکەوتی درەوشاوەی ئاخوند رۆحانی لەباری ئابووریەوە، 5 ملوێن خانەوادە بێ پیشەن، کە ئەگەر بەشێوەی مامناوەند بۆ هەر خانەوادە 4 کەس دانێین، نزیک بە 22 ملوێن کەس لە ئێران ناندەریان نیە.
بەڵام روونە کە حکومەتی رۆحانی ئاماری بێکاری بچوک و کەم دەکاتەوە و لەو بارەوە رۆژنامەی حکومەتی "وەتەنی ئیمروز" بۆ رەدکردنەوەی ئامارەکانی رۆحانی لەبارەی بێکاری لە وەلاتدا، لە زاری نوێنەرانی مەجلیسی رژێمەوە دەنووسێ: هێندێ لە نوێنەرانی مەجلیسیش لە وتووێژ لەگەڵ راگەیێنەکاندا رایانگەیاندبوو بەرپرسانی دەوڵەت لە کۆبوونەواتی مەجلیسدا ژمارەی بێکارانیان نزیک بە 5 ملوێن کەس راگەیاندوە، بەڵام ئەوە روونە ئەو شاراوەکاریەی لەباری ژمارە و ئاماری دروستەوە، دەکرێ زەربەیەکی گەورەیە بۆ ئامار و دەوڵەت. (رۆژنامەی وەتەنی ئیمروز 8ی رەزبەری 1395)
هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاماری بێکاری، لەروانگەوەیە کە بەرپرسانی رژێم لەو راستیە گەیشتوون کە مەسەلەی بێکاری چەندە هەڕەشەیە بۆ سەر نیزامەکەیان، بۆیە لەو هەڕەشەیە زۆر دەترسێن.
ئیسحاقی جیهانگیری جێگری یەکەمی رۆحانی لە کۆبوونەوەی سەرانسەری پاراستی تەواوی وەڵات، لەگەڵ ئیشارە بە بەربەست و ئەو مەترسیانەی لەسەر پاراستنی نیزامەکەیان هەیە، دیانی بەوەدا نا کە بێکاری وەک گەورەترین کێشەی بەردەم وەڵاتداو لەو بارەوە رژێم لەگەڵ ئامارێکی بەرزی بێکاری رووبەرووە. (هەواڵدەری فارس 13ی خەرمانانی 1395)
پێشتریش سەرۆکی ژووری بازرگانی ووتبووی بێکاری گەورەترین کێشەی وەڵاتەو وەزیری ناوخۆی رژێمیش لە ساڵی 1393 قەیرانی ئاو، بێکاری و هەژارنشینی بە سێ کێشەی گەورەی وەلات ناوبردبوو. (هەواڵدەری تەنسیم 26ی گەلاوێژی 1393)
لەکاتێکدا ئەو هێزانەی خوازیاری کارو کەسابەتن رۆژ لەدوای رۆژ لە زیاد بووندان، هەلی کار بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داوایانە نەک زیادی نەکردوە، بەڵکوو بە تێکدانی ژێربینای ئابووری ساڵ لە دوای ساڵ دابەزینی بەخۆوە دیوە، کە هێزی بێکاران بەتایبەت دەرچوانی زانستگاکان کە بێکارن تووشی ئەو هەلومەجە بوون.
کۆسپی بێکاری و بوونی 20 ملوێن کەسی بێ ناندەر، روویەکی دیکەی بوونی گەندەڵی و دزیە لە رژێمی دواکەوتووی ئاخوندان بۆ بەفیرۆدانی ئەو سەرچاوەو سەرمایانەی کە تایەبەتن بە خەڵکی هەژار و برسی ئێران.
هەر لەو بارەوە عەلی ئەکبەری سەیاری جێگری وەزیری تەندروستی رژێم، لە کۆبونەوەی ستادی نەتەوەیی رێکخستنی کاروباری لاوان رایگەیاند کە 30 لەسەدی خەڵکی ئێران برسین و نانی ویشکیان نیە.
|