ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژیمی ئاخوندی و بەردەوامی مانگرتنەکان لە شارەکانی کوردستانی ئێران
ئهمڕۆ شهممه ١٥ی ڕهزبهری ١٤٠ ١ی ههتاوی، لهگهڵ ڕاگهیاندنی مانگرتن و ناڕەزایەتی سهرتاسهری لهسهرجهم شارهکانی کوردستان و ئێران، پشتیوانی له داوا و مافهکانی خوێندکاران و مامۆستایان، له زۆربهی شارهکانی کوردستان، دوکانداران و کاسپکاران دوکانهکانیان داخستوه و به تهواوی مانگرتنی گشتیان ڕاگهیاندوه.
بهپێی ههواڵی تهشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خهبات له ههر یهک له شارهکانی جوانڕۆ، کرماشان، سنە، مەریوان، بوکان، سەقز و بانه کاسپکاران دوکانهکانیان داخستوه.
لە شاری تاران سەعادەت ئاباد, لالەزار, میللەت, مەیدانی کاج, تەجریش, تەیموور, بازاڕی تاران و هەروەها زانستگاکانی تاران, ئازادی, شەریف, ئەندازیاری, ئەمیرکەبیر, ئەزەهرا, زانست و سەنعەت, شەریعەتی, سوهانەک، و لە شارەکانی: سەقز, سنە, مەشهەد, کەرەج, مەهاباد, دیواندەرە, ئیسفەهان, بانە, قەزوین, بۆکان, شاهین شەهر, مەریوان, کرمان, یەزد, ڕەشت, بابول, کرماشان, جوانڕۆ, سەلاسی باوەجانی, سەرپێڵ, ئەراک, خوڕەم ئاوا و زۆربەی شار و ناوچەکانی دیکە ڕاپهڕینهکان درێژەی ههبوو.
هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومت وێڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵک، نەیانتوانیوە پێش بە خەڵکی ڕاپەڕیو بگرن و زۆربەی شوێنەکان لە دەستی لاوانی ڕاپەڕیودایە. هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە شاری سەقز هێزە ئەمنیەکان دەستیان داوەتە ڕفاندنی قوتابیان و لە شاری سنەیش زۆربەی ناوچە و شەقامەکانی بە دەست ڕاپەڕیوانەیە و چەند کەسیش بە دەسترێژی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەت شەهید کراون کە ناوی دوو کەس لەو شەهیدانە بریتیە لە داریوش عەلیزادە و شاهڕۆخ. هەر لەو شارە شەقامەکانی ئاویەر, ئەدەب, وەکیل, بەهاران, مەیدانەکانی سەرەکی شار, مەیدانی ئەمین, جام جم, شاڵمان, پادگان, غەفوور, سەعدی و زۆر شوێنی دیکەی شاری سنە لە کونتڕۆڵی خەڵکدان و دەرگیری لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵک بەردەوامە.
لە تاران پازدە ناوچه ڕاپەڕیون و تەنیا حەوت ناوچە ماون تا تەواوی ئەو شارە یەک بگرن. هەروەها بازاڕی گەورەی تاران چووەتە پاڵ راپەریوان.
لە مەشهەد بلواری کەوسەر و پارکی میللەت, شاندیز, هاشمی, قاسم ئاوا, بلواری سەجادی و چەند شوێنی دیکە ڕاپەڕینەکان بەڕێوە دەچێ.
لە سەقز دوو مامۆستا بە ناوەکانی ئەفرا و هەڵاڵە بریندار کراون, هەروەها محەممەد ڕەزا ڕەزاپوور دادستانی حکومەت لە لایەن خەڵکەوە بە توندی بریندار کراوەو بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
ئەم ڕاپەڕینانە هەتا دێ فراوانتر دەبێ و زۆربەی شار و ناوچەکان وێڕای میلیتاریزە بوون و فشاری هێزی سەرکوت لە کونتڕۆلی خەڵکی ڕاپەڕیو و ئازادیخوازدایە.