چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپەرینەکان لە کونترۆڵی هێزەکانی رژیم دەرچووە

راپەرینەکان لە کونترۆڵی هێزەکانی رژیم دەرچووە

بەپێی‌ هەواڵ ئەمرۆ له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌کانی ئێران ڕاپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی درێژەی هەبوو و له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌کانی کوردستانیش 27مین رۆژی شۆرشی ژینا بە مانگرتنی گشتی درێژە بە نارەزایەتی دژ بە رژیمی ئاخوندی درا. به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵی ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌‌‌بات لە هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، مەریوان، ئورمیه‌‌‌، بانە، دێگولان، سەرپێڵی زەهاو، بۆکان، پیرانشار و چەند شار و شارۆچەی دیکە مانگرتنی گشتیی بە سەرکەوتوویی بەرێچوو. له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم خه‌‌‌ریکی خۆ ڕێکخستنه‌‌‌وه‌‌‌ن و له‌‌‌ چه‌‌‌ندین شوێن تێکهه‌‌‌ڵچوون و ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ی رووی داوەو لاوانی قارەمانی کوردستان بەرپەرچی ئەو هێزانەیان داوەتەوە.
لە دوای بانگه‌‌‌وازی لاوان و کرێکاران بۆ مانگرتن و نارەزایەتی، وێڕای مانگرتنی گشتی لە زۆربەی شارەکان لە سه‌‌‌عات ١٢ی دوای نیوه‌‌‌ڕۆوه‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و راپەرینی سه‌‌‌راسه‌‌‌ری ده‌‌‌ستی پێکردوه‌‌‌ و هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندان و مامۆستایان و زۆرێک له‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نیه‌‌‌کان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو راپەرینانە راگەیاندوە و هاتوونە ڕیزی ڕاپه‌‌‌ڕیوانه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندراوێک دا ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی هاوئاهەنگی دامەزراوە مەدەنی و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیەکانی ئێران داوای له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری قوتابخانه‌‌‌کان کردوە که‌‌‌ هاوکاری هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم نه‌‌‌که‌‌‌ن. پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە: قوتابیان ئەمانەتی و رۆڵەی مەعنەوی ئێمەن، هەر جۆرە خەیانەتێک لە پاراستنیاندا، پێش هەموو شتێک خەیانەتە بە پلەی بەرزی مامۆستایی. شایانی باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌ پیشتریش ڕایگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ بەداخەوە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران ژمارەیەکی زۆری قوتابی دەستبەسەر کراون مە هیچ زانیاریەک لە دۆخیان و شوێنی راگرتنیان لە دەستدا نیە.

ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و ڕاپه‌‌‌ڕینی بەرفراوان له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی شاره‌‌‌کانی ئێران و کوردستان ده‌‌‌ستی پێکردوه‌‌‌ و سات به‌‌‌سات بەربڵاوتر ده‌‌‌بێ. لاوانی ڕاپه‌‌‌ڕیوی دیوانده‌‌‌ره‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووی هێزه‌‌‌کانی ڕژیم بونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و لاوانی شاری سنه ڕێگا سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی شاریان کۆنتڕۆڵ کردوه‌‌‌ و ڕێگای بازنەیی بەهەشتی محەممەد به‌‌‌ ده‌‌‌ست لاوانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌. هێزی سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ری ڕژیم له‌‌‌ زۆر شوێن هه‌‌‌ڵدێن و پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن.
‌لە شاری کرمان بینای مانگی سووری ڕێژیم ئاگری تێبەردرا. گه‌‌‌نجانی فولادی شاری ئه‌‌‌سفه‌‌‌هانیش ئاگریان لە نووسینگەی ئیمام جومعەی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ به‌‌‌ردا و له‌‌‌ شاری سه‌‌‌قزیش چه‌‌‌ندین بینا و په‌‌‌یکه‌‌‌ری جاشە کوژراوەکانی ڕژیم ئاگریان تێبه‌‌‌ردراوه‌‌‌.
له‌‌‌ شاری تارانیش وێنه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌ی تیرۆریست قاسمی سوله‌‌‌یمانی ئاگری تێ به‌‌‌ردراوه‌‌‌. گەنجانی ئازا لە شاری قوم ئاگریان لە ناوەندێکی بەسیج بەرداوه‌‌‌. لە یەزد وێنەی قاسم سولەیمانی و حوسێن حەمدانییان سووتاند و لە بانەش لە مەیدانی زیندان هێمایەکانی ڕژێمیان سوتاند.

له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ڕه‌‌‌شت، ئیسفه‌‌‌هان، تاران، شیراز، سنه‌‌‌، دیوانده‌‌‌ره‌‌‌، بانه‌‌‌، مه‌‌‌هاباد، کرماشان له‌‌‌ چه‌‌‌ندین شوێنی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج و زۆر ناوچه‌‌‌وی تر خه‌‌‌ڵک ڕووبه‌‌‌ڕووی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم بوونه‌‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.

 


2 ساڵ و 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپەرینەکان لە کونترۆڵی هێزەکانی رژیم دەرچووە

راپەرینەکان لە کونترۆڵی هێزەکانی رژیم دەرچووە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران