پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی بە بۆنەی کۆچی دوایی موهەندیس عەلی ئارام برای شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵا ئارام
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی موهەندیس عەلی ئارام برای شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵا ئارام لە شاری تارانم پێ گەیشت.
لەگەڵ دەربڕینی داخ و پەژارەم بەبۆنەی کۆچی دوایی موهەندیس عەلی ئارام، لە لایەن خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرخۆشی بە مامۆستا سەیید جەمیل ئارام و خانەوادەو کەس و کار و خزمان و خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد و خەڵکی دێی باخچەو ناوچەی موکریان پێشکەش دەکەم.
لە گەڵ سەرەخۆشی دووبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
22 ی رەزبەری 1401 کۆچی خۆری