چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا و کاردانەوە جیهانیەکان

٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا و کاردانەوە جیهانیەکان

شەوی هەینی ٢٢ی رەزبەر ٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران درێژەی هەبوو و مەیدان و گۆڕەپانی شارەکان شوێنی بەربەرەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی تیروریستی ئاخوندی. خەڵکی خۆڕاگر و قارەمان لەگەڵ بەبێ گوێدانە سەرکوت و هەڕەشە و دەسبەسەرکردن, لە شەقام و مەیدانەکاندا مانەوەو کونترۆڵی ناوچە گرینگەکانیان گرتەبووە دەست. راپەریوان لە درێژەی راپەرین و خۆراگریان ژمارەیەک سیخور و جاشیان بە باشی سزا دا و هەروەها بنکە و پەیکەرەو وێنەی دەسەڵاتدارانی رژیم بە دەستی ئازادیخوازن لە چەندین شار سوتێندرا و تێکشکێندرا.
حکومتی ئاخوندی ئێران دڕندانە و بێ بەزەییانە هەوڵی سەرکوتی ئەم ڕاپەڕینانە ئەدات و بۆ مانەوەی خۆی لە هیچ جینایەتێک درێغ ناکا.
لە ماوەی ڕاپەڕینەکاندا زۆر لایەنی جیاجیای نێودەوڵەتی و وەڵاتان کاردانەوەیان هەبووەو وێڕای مەحکوم و پرۆتستۆی جینایەتەکانی رژیم گەمارۆ و ئابڵۆقەیان خستۆتەسەر دەسەڵاتی نەگریسی ئاخوندان. لەو چوارچێوەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌کەیدا کە ڕۆژی ێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢١ی ڕەزبەر‌ بڵاوی کردووەتەوە وتوویە "سه‌‌‌رکوتی دڕندانه‌‌‌" و "ئیراده‌‌‌ی کوشنده‌‌‌"ی حکومه‌‌‌تی ئاخوندی بۆ بێده‌‌‌نگکردنی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌کان مەحکووم ‌کردووە.
لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ئێران لە نێوان ٢٩ خەرمانان تا ٨ی ڕەزبەر لانیکەم ٢٣ منداڵ کوژراون.
ئەو ناڕەزایەتیانە، بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێ کرد و بەخێرایی پەرەی سەند و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا ناو و چۆنیەتی کوشتنی ئەو منداڵانە بڵاو کراوەتەوە.
قوربانییەکان ٢٠ یان کوڕن کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٧ ساڵە و سێشیان کچن کە دوانیان تەمەنیان ١٦ ساڵە.
ئەم منداڵانە بەهۆی تەقە یان لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.
هەر لەم ژمارەیە، ١٠  کەسیشیان لە هەینییە خوێناوییەکەی زاهیدان کوژراون کە هەموویان گووللـە لە دڵ، سەر یان ئەندامە حەساسەکانی تری جەستەیان دراوە.
بڕیار وایە ئەورۆ شەممە ۲۳ ڕەزبەر ۱۴۰۱ هەتاوی لەسەر بانگەواز و داوای جەماوەری راپەریو و هێز و لایەنە سیاسیەکانی دژبەری رژیم لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران لە مانگرتن و ڕاپەڕین بەرێوەبچێ.


2 ساڵ و 1 مانگ و 25 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا و کاردانەوە جیهانیەکان

٢٩هەمین رۆژی شۆرشی ژینا و کاردانەوە جیهانیەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران