چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیم هەڕەشەی پەلاماری دیکە بۆ سەر لایەنەکانی کوردستانی ئێران دەکا

رژیم هەڕەشەی پەلاماری دیکە بۆ سەر لایەنەکانی کوردستانی ئێران دەکا

خەباتمیدیا: ڕۆژی شەممە ۲۴ی ڕەزبەر ۱۴۰۱ی هەتاوی لە شاری تاران شاندێکی باڵای عێراق و هەریمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئاخوندی ئێران، دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەسدرێژی حکومەتی ئێران بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و بوردومانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکرێ. شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان کە پێک هاتوو بوون لە قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانی و بەرپرسی شاندەکە و هاوڕێیەتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازی، لە وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئێران بەرێوەچووە و شاندی رژیمی ئاخوندی داوای لە حکومەتی هەریمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق کردوە کە حیزبەکانی دژبەری حکومەتی ئاخوندی چەک بکرێن و دەرگای حیزبەکان دابخرێت و ئەندامانی ئەو حیزبانەش لە کەمپ جێگیر بکرێن.
ئەم داواکارییەی رژیم هەر زوو لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەریمی کوردستان رەت دەکرێتەوە و هەروەها وتوویە ئەم حیزبانە لە سەردەمی حکومەتی پێشوو و سەردەمی بەعس هاتوونەتە ئێرە و ئەو ماوەیەکی زۆرە لە خاکی عێراقدا ماونەتەوە و ئەم داواکارییە ئاسان نییە و کاتی دەوێ.
ڕێبەر ئەحمەد لە وەڵامی ئەمیر عەبدوڵاهیان کە داوای دیاری کردنی کاتی بۆ جیبەجێ کردنی داواکەیان کردووە، وتویە کە ئەم داواکارییە لە یەک سەعات هەتا دە ساڵ دەتوانێ بخایەنێت.
شایانی باسە وەرگێڕەکەی بەرێز ڕێبەر ئەحمەد کە وەزارەتی دەرەوەی رژیم دابینی کردبوو لە پێوەند بە حیزبە شۆرشگێڕەکانی کوردستانی ئێران و لە وەڵامێکی ناوبراو بۆ ئەمیر عەبدوڵاهیان ئەداتەوە دەستەواژەی تیرۆریست بۆ ئەو حیزب و سازمانانە زیاد دەکات بەڵام ڕێبەر ئەحمەد لێی وەجواب دێ و دەڵێت من وشەی تیرۆریستم بەکار نەهێناوە بە حیزبی کوردی ناڵێم تیرۆریست.
وزارەتی دەرەوەی رژیمی ئاخوندی لەو کۆبوونەوەدا بە ڕوونی باسی لەوە کردووە کە ئەگەر بارەگاکانی حیزبەکان نۆژن بکرێتەوە دووبارە بوردومانی دەکەن و دەبێ ئەو بارەگانە دابخرین و ئەندامانی حیزبەکان لە کەمپ نیشتەجێ بکرێن. هەروەها لەو کۆبوونەوەدا داوا دەکراوە کە ڕێکەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق و رژیم واژۆ بکرێت کە ئەوەش لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد ڕەت دەکرێتەوە و دەڵێت کە پێشتر ڕێکەوتنی ئەمنی واژۆ کراوە و رێکەوتنی نوێ بە پێویستی نازانێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەم داواکارییە پێشتریش لە لایەن فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕەت کرابوو و ناوبراو وتبوی کە ئەوە بە واتای قەتڵووعام کردنی هێزه کوردییەکانە کە دەبێتە شەڕی براکوژی و هێزی کوردی بەرانبەر هێزی کوردی شەڕ ناکات و ئەو داواکاریەی ئێوە جێبەجێ نابێ.
شایانی گوتنە ئەم هەوڵانەی رژیم لە راست بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران دەرخەری لاوازی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی لە ناوخۆ و کاریگەری و هیژمونی هێزە کوردستانیەکان لە سەر رەوتی رووداوەکانی ناوخۆی کوردستان و ئێرانە.

 


2 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیم هەڕەشەی پەلاماری دیکە بۆ سەر لایەنەکانی کوردستانی ئێران دەکا

رژیم هەڕەشەی پەلاماری دیکە بۆ سەر لایەنەکانی کوردستانی ئێران دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران