خەباتمێدیا: پاش گرتنی سارا جەهانی چالاکوانی بواری ژنان و هوومەن تاهیری چالاکوانی سیاسی لە ماوەی ۲۴ سەعاتی ڕابردوودا ژمارەی چالاکوانانی گیراو لە پارێزگای گیلان گەیشتە ۱۲ کەس.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ترۆریستانی ئەمنییەتی ڕژیم ٩ چالاکی مافی ژنانیان گرتووە کە لە ناویاندا مەتین یەزدانی، فروغ سەمیع نیا، یاسمین حەشدەری، جلوە جەواهێری، زەهرا و زۆهرە دادەرس، نگین ڕەزایی، شیوا شاە سیاه و واحیدە خوشسەیرت, لە شارەکانی ڕەشت، فومەن، ئەنزلی و لاهیجان بونیان هەیە.
هەروەها کەناڵی تێلێگرامی ماڵپەڕی بیدارزنی کە هەواڵی چالاکوانانی مافی ژنان دەگرێتەوە، لە هەواڵێکی جیادا سەبارەت بە شاری ڕەشت لە ٢٥ی گەلاوێژی بڵاویکردەوە.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی هەواڵەکان هەموو ئەو کەسانە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵە تایبەتەکانیاندا گیراون.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە, داواکاری گشتی دەسەڵات لە شاری ڕەشت, هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر گرتنی ئەم کەسانە نەداوە و داوای کردووە خانەوادەکانیان ڕۆژی
شەممە سەردانی دادسەرا بکەن