خەباتمیدیا: لە ماوەی سێ حەوتوودا لانیکەم ۲۱ مامۆستایان دەستگیر کراوەو ژمارەیەک هاووڵاتیش بەر دەستڕێژ دراون.
ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی سەندیکاکانی مامۆستایان دەستبەسەرکرانەوەی دووبارەی لەتیف رۆزیخا ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتیان راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەنجومەنە، هێزەکانی رژیم ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, لەتیف ڕۆزیخا یان دەسبەسەر و ڕاپێچی گرتوخانەیان کردووە. دەستبەسەرکردنی مامۆستایان و چالاکانی سەندیکا لە سەرەتای ڕاپەڕینەکانی شۆڕشی "ژینا" لە ئێران، جارێکی دیکە چڕتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ و سەندیکاکانی مامۆستایان، لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکان لانیکەم ٢١ مامۆستایان لە شارە جیاجیاکان دەستگیر کردووە.
مەسعوود نیکخا و ئەسکەندەر لوتفی، دوو ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی مەریوان، ئەحمەد نەقوی، چالاکی سەندیکای مامۆستایانی شاری ئەبهەر، مەعسوومە عوقابنشین، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی پارێزگای ئەلبۆرز کە ڕێگری لە دەسپێگەیشتنی هێزە سەرکوتگەرەکان بە فیلمی کامێرا چاودێرییەکان کرد بوو، حامید سەعیدی، عەلی حوسێن شەمایلی، کەیومەرس واعیزی، مەولوود و عەزیز ساسلی، ئارین عەبدوڵڵا زادە، لەیلا عەباسی، ڕەزا شەریفه، جەعفەر وەلەدخانی، خەبات موزەفەری، حەمید ڕەحمەتی، محەمەد کەریم زەمانی، محەمەد عارف جەهانگیری، شەهرام ئازمودە، ئەفسانە ڕەبیعی لەو مامۆستایانەن کە لە سێ حەوتووی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە بە هۆی تەقەکردنی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی رژیم لە شاری مەهاباد، دوو هاووڵاتی بە سەختی بریندار کراون. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئاکامی تەقەکردن لە ئۆتومبیلێک لەلایەن هێزە ئینتەزامیەکانەوە لە مەیدانی ئیستقلالی شاری مەهاباد، دوو کەس بە ناوەکانی مەسعوود فەرەج زادە و فایق مام قادری بە سەختی بریندار کرا بوون. بەپێی هەواڵ، ئەو هێزانە لە دوای برینداری کردنی ئەو دوو کەسە، بە شێ,ەیەکی دڕندانە کەوتوونە لێدان و شکەنجەدانیان کە لە ئێستادا فائیق مام قادری دۆخی تەندروستی ناجێگر و لە کۆمادایە.
بەپێی ههواڵی ماڵپەڕی کوردپا، مهسعوود فهرهج زاده فیشهکێک بەر سکی کەوتووە و برینداره وە فایق مام قادریش سهر و پشتی پێکراوەو برینەکانی قورسن. ئهم دوو هاووڵاتییه سهرهتا گوازرانهوه بۆ نهخۆشخانهی مههاباد و دواتریش بههۆی بە سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ ڕاگوازراون. مەیدانی ئیستقلالی شاری مەهاباد لە شەوانی ڕابردوودا شوێنێکی سەرەکی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی گشتی ئەو شارە بووە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هەندێ سەرچاوە، لە سەرەتای ڕاپەڕینەکانەوە، لە شارەکانی ورمێ, شنۆ، پیرانشار، دیواندەرە، سەقز، سنە، مەریوان، کرماشان، ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا، ئیلام، بوکان ۳µ کەس کە لەو رێژەیە µ منداڵ و مێرمنداڵن لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخوندیەوە شەهید کراون.