پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پشتگیری نێونەتەوەیی لە ڕاپەڕینەکان و بەرین بوونەوەی گەمارۆکان دژ بە رژیمی ئێران

پشتگیری نێونەتەوەیی لە ڕاپەڕینەکان و بەرین بوونەوەی گەمارۆکان دژ بە رژیمی ئێران

خەباتمێدیا: کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە جیددی هاتۆتەسەر خەت بۆ پشتگیری لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی و تا دێ گەمارۆکانی سەر دام و دەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەو رژیمە زیاتر و بەرینتر دەبێ.
لەو چوارچێوەدا وەڵاتی کانادا بۆ چوارەمین جار لە پێنج حەوتووی ڕابردوودا گەمارۆ دەخاتە سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران کە گەمارۆ نوێکان شۆرای نیگابان، مەجلیسی خیبرەگان, کۆڕی لێکدانەوەی قازانجەکانی رژیم و هەواڵدەری فارس سەر بە سپای پاسداران، هەروەها ۶ لە پلەداری هێزە سەرکوتگەرەکان کە بریتین لە مەجید میر ئەحمەدی جێ"ری وەزیری ناوخۆی رژیم، محەممەد کەرەمی فەرماندەی عەمەلیاتی هێزی قودس لە سیستان و بەلوچستان، عزەتوڵا زەغامی سەرۆکی پێشوی دەزگای دەنگ و رەنگی رژیم، حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سوغرا خودادای و عەباس عەلی کەدخودایی خراونە لیستی گەمارۆ نوێکانی کانادا.
ڕۆژی چوارشەممە ۲·ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، مێلانی جولی وەزیری دەرەوەی کەنادا ووتی گەمارۆەکان دژ بە حکومەتی ئاخوندی بە بۆنەی "پێشێل کردنی مافی مرۆڤە" و شورای نگەهبان, مەجلیسی خیبرەکان ئەگرێتەوە. ناوبراو لە درێژەدا وتی: کانادا لە تەواوی ئامرازەکان بۆ وەڵام دانەوەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەڕەشەکانی دژ بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی کەڵک وەردەگرێ.
لەلایەکی دیکە یەکیەتی ئوروپا بە شێوەیەکی فەرمی گەمارۆی خستە سەر پێنج کەسایەتی و سێ لایەنی باڵای ڕژیمی ئاخوندی کە دەستیان لە ناردنی درۆن بۆ ڕووسیا هەبووە.
یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ لە ڕایگەیندراوێکدا ووتی:
ئێمە بەڵگەی پێویستمان لە بەردەستە کە دەیسەلمێنێ رژیمی ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ ڕوسیە ناردووە.
بەبۆنەی ناردنی چەک و چۆڵ و بەتایبەت درۆن بۆ ڕووسیە و بە ئامانج کردنی خەڵکی مەدەنی و سڤیل لە ئۆکراین بڕیاری گەمارۆدانی رژیمی ئێرانیان داوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیندراوە پێنج کەس و سێ لایەنی تایبەت کە دەستیان بووە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی و دڕۆن بۆ ڕووسیە خراونەتە لیستی گەمارۆکان.


2 ساڵ و 1 مانگ و 22 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتگیری نێونەتەوەیی لە ڕاپەڕینەکان و بەرین بوونەوەی گەمارۆکان دژ بە رژیمی ئێران

پشتگیری نێونەتەوەیی لە ڕاپەڕینەکان و بەرین بوونەوەی گەمارۆکان دژ بە رژیمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران