پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئوسترالیا سه‌رکوتی ڕاپه‌‌ڕینه‌کان له‌ ئێران مه‌حکوم ده‌کا و وریایی دەدا

ئوسترالیا سه‌رکوتی ڕاپه‌‌ڕینه‌کان له‌ ئێران مه‌حکوم ده‌کا و وریایی دەدا

پێنی وانگ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئوسترالیا سه‌‌‌رکوتکردنی دڕندانه‌‌‌ی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانی له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌ شه‌‌‌رمه‌‌‌زار کرد و ڕایگه‌‌‌یاند: جیهان چاودێریتان ده‌‌‌کات.
خاتوو وانگ ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی مەجازیی ئەو ژنانەی وەزیری دەرەوەی وەڵاتانن و لە لایەن کانادا میوانداری کرابوو، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی " ڕای گه‌‌‌یاند: ئوسترالیەکان لە پاڵ ژنان و کچانی ئێران و هەوڵەکانیان بۆ یەکسانی و بەرابەری وەستاون.
وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئوسترالیا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکرد: پشتیوانی له‌‌‌ مافی گەلانی ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشتیانه‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕن و منیش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌سانی دیکه‌‌‌دا داوا له‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ین سه‌‌‌رکوتی دڕندانه‌‌‌ی له‌‌‌ دژی خۆپیشانده‌‌‌ران ڕابگرێت.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەوەی کە "هاوبه‌‌‌شی خەمی شەهیدکرانی سەدان پیاو و ژن و منداڵین کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕندانە کراونە ئامانج.
وانگ وتی: هەفتەی ڕابردوو وەزیری پەروەردەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە خوێندکارانی ناڕازی ڕەوانەی ناوەندە دەروونییەکان دەکرێن کە ناوی لێنابوو چاکسازی!. »
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا زیادی کرد: ئەم هەفتەیه ، له‌‌‌و گرته ڤیدیۆییانەی له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، دەرکەوتووه که پۆلیسی ئێران دەستدرێژیی سێکسی له سەر ژنێکی خۆپیشاندەر کردووه . ئەم کارانە دژی ویژدانن و قبوڵ ناکرێت”.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: ئێمە پشتیوانی لە مافی ژنان و کچان دەکەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ئاشتیانە و دوور لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە. هەروەها پشتیوانی لە یەکسانی ژنان و کچانی ئێران دەکەین”.
ئەو وەزیرەی حکوومەتی ئوسترالیا بە ڕێژیمی ئێرانی گوت: "جیهان چاودێری دەکات". هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکرد: بۆ ئه‌‌‌م ژن و کچانه‌‌‌ ئازایانه‌‌‌ و که‌‌‌سانی دیکه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشتیانه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تین، ده‌‌‌ڵێین ئوسترالیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێوه‌‌‌یه‌‌‌.
15 وەزیری ژنی وەڵاتان بۆ کاروباری دەرەوە لە کۆبوونەوەیەکی مەجازیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە کەنەدا میوانداریی کردبوو، باسیان لە "سەرکوتکردنی دڕندانەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران" کرد.
ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە کاتێکدایە کە دانیال ئەندرۆس، سەرۆکی ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "مەرگی مەهسا ئەمینی کارەساتێک بوو". بەبێ گوێدانە ڕەگەز، پێویستە بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بکرێت. ئەمەش رێک ئەوەیە کە ژنان و کچانی ئازای ئێران خەباتی بۆ بکەن”.


2 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئوسترالیا سه‌رکوتی ڕاپه‌‌ڕینه‌کان له‌ ئێران مه‌حکوم ده‌کا و وریایی دەدا

ئوسترالیا سه‌رکوتی ڕاپه‌‌ڕینه‌کان له‌ ئێران مه‌حکوم ده‌کا و وریایی دەدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران