یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گرتن و راوەدوونانی هاوڵاتیان لە کوردستان

گرتن و راوەدوونانی هاوڵاتیان لە کوردستان

ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە کوردستان، کەوتوونە راوەدوونان و گرتنی دەیان هاووڵاتیی کورد.

ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە کوردستان، کەوتوونە راوەدوونان و گرتنی دەیان هاووڵاتیی کورد.                                                          

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە ١٠ ی ڕەزبەر، هێزە سەرکوتگەرەکان لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ڕزگار ئەمینی دەستبەسەر کرد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ناوبراو خەڵکی شاری ورمێیە و ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری شنۆ نیشتەجێیەو سەبارەت بەهۆی گرتنەکەی هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نیە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ئێوارەی پێنج‌شەممە ٨ی ڕەزبەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پارێزگای ورمێ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییانی کورد، لە شاری مەهاباد و گوندێکی سەربە بۆکان و سێ کەسیان دەستبەسەر کرد.

هێزەکانی رژێم لە مەهاباد دوو کەس بەناوەکانی عەلی بۆرناسر و حەسەن ئیبراهیم هەمزە گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.

هاوکات، کەسێکی  دیکەش بە ناوی حسەین ئیبراهیم هەمزە لە گوندی "قەرەگۆڵ"ـی سەر بە بۆکان  لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم هەوڵەی هێزەکانی رژێم  هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر 8 کەسی دیکەو گواستنەوەیان بۆ گرتووخانە.

لەم بارەیەوە، لقی ١٠ ١ی دادگەی رژێم لە شنۆ، حوکمی گرتنی بۆ 5 هاوڵاتی دیکە دەرکردوە.

ئەو کەسانە پێشتر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیراون و دۆسیەی ئەمنیەتی وەک ئەندام بووم لە ئەحزابی کوردیان بۆ سازکراوە.

ناو حوکمی سەپێندراو بەسەر ئەو کەسانە بریتیە لە:

سابیر ڕەسووڵپوور ئارنایی کوڕی ئیسماعیل لە چوار حاڵەتدا سەرجەم بە ١٩ ساڵ زیندان.

ڕەزا عێزەت‌تاج کوڕی مستەفا لە چوار حاڵەتدا سەرجەم بە ١٩ ساڵ زیندان.

موحەممەد عەبدوڵڵایی کوڕی عوسمان لە چوار حاڵەتدا سەرجەم بە ١٢ ساڵ زیندان.

فارووق شەفاهی کوڕی ئیبراهیم لە دوو حاڵەتدا سەرجەم بە ٧ ساڵ زیندان.

دادگاکە بە سەرۆکایەتی مێهدی ڕەزایی بەڕێوەچووە، تێیدا ئاماژە بە ڕەچاوکردنی ماددەی ١٣٤ لە یاسای سزای ئیسلامی سەبارەت بە "فرەیی تاوان و سزای دیاریکراو" کردووە.

هەرلەم دۆسیەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی:

وەلی شەریفی کوڕی ڕەحیم لە یەک حاڵەتدا بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و لە باقی تۆمەتەکانی، بێبەری کرا.

ئەو حوکمانە لە ڕۆژی ٧ی ڕەزبەردا بەفەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

هەروەها لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو هاووڵاتی لە ورمێ و بانە بە ناوەکانی: ٦ـ ئەرسەلان پیرزادگان ٧ـ سەعید میر‌اوا، لەپاش بڕیاری کۆتایی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ،  بۆ تێپەڕاندنی ٤ ساڵ و نۆ مانگ و شەش مانگ زیندان گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارانە.

کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردووش، کەسێکی دیکە بەناوی: عەلی سورخی کوڕی موحەممەدکەریم بە بڕیاری دەزگای قەزایی رژێم حوکمی بە یەک ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو لە پووشپەڕی ئەوساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە لە گوندی "کۆسە" دەستبەسەر کرابوو.

 لەلایەکی دیکەوە دەزگای قەزایی رژێم لە شاری کامیاران دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی ئومید ئەحمەدی و مێهرداد سەبووری بانگهێشتی دادگا کراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییە بە بڕیاری دادگای رژێم دەبێ ڕۆژی دوو شەممە ١٢ی ڕەزبەر لە دادگا ئامادە بن.

ئەو دوو لاوە کامیارانییە، لە کۆتاییەکانی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بەبێ بەڵگەی دادگا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەر لەو پێوەندەدا، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو لە شاری شنۆ، هەر کام بەدانی بارمتەی ٢٠ ٠  میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ناوی ئەو کەسانە بریتیە لە: لوقمان ئەمینی، فەتاح پوور ئەحمەد، سەلیم مەولوودی، لوقمان عەزیزی و جەلال مەحموودی.

 ئەو پێنج هاووڵاتییە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و وابریارە دادگاییەکەیان لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوە دەچێت.

پێشتریش و لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا هەوڵی دەستبەسەر کردنی ١٧ هاووڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بڵاوکرایەوە. بەڵام تا ئێستا هیچکام لە ناوەندەکانی سەرکوتگەرەکانی حکومەت سەبارەت بە ئەو دەستبەسەرکراوانە  لە شارەکانی(شنۆ، سنە، مەریوان، مەهاباد، بۆکان، سەوڵاوا و سەردەشت )و... هتد، هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە، تەنها ئەوندەیە بەرپرسانی ئەو هێزانەی رژێم بە شێوەی سەرزارەکی باسیان لە پەیوەندیی ئەو هاووڵاتییانە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیان کردوە.

 


8 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و راوەدوونانی هاوڵاتیان لە کوردستان

گرتن و راوەدوونانی هاوڵاتیان لە کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران