پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەیان هەزار کەس لە بەرلین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گردبوونەوە

دەیان هەزار کەس لە بەرلین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گردبوونەوە
خەباتمیدیا

خه‌‌‌باتمیدیا: ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ۳۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، له‌‌‌ گۆڕه‌‌‌پانی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شاری بێرلین، ی پایته‌‌‌ختی ئه‌‌‌ڵمانیا، گردبونه‌‌‌یه‌‌‌کی یه‌‌‌کگرتووی فراوان و مێژووی ئێرانیه‌‌‌کان، بۆ هاوسۆزی و پشتیوانی له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌رین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی ناوخۆ دژ به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندیان سازدا و ئه‌‌‌م گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ بوه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی سه‌‌‌رنجی میدیا جیهانیه‌‌‌کان.

شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر پێشنیاز و دەستپێشخەری کۆمەڵەی بنەماڵەکانی قوربانیانی فڕۆکه‌‌‌ی ٧٥٢ و بە پشتیوانی ڕێکخراوەکانی دیکە و هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ کوردی و ئێرانیه‌‌‌کان، ئاماده‌‌‌کاری بۆ کرا و سه‌‌‌ره‌‌‌نجام ئه‌‌‌مڕۆ به‌‌‌ به‌‌‌شدراری زیاتر له‌‌‌ ٥٠  هه‌‌‌زار خۆپیشانده‌‌‌ر به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.  خۆپیشاندەران دروشمی مەرگ بۆ خامنەییان بەرزکردەوە و خوازیاری ڕووخانی ڕژێمی ئاخوندی بوون.

دوای چەند سه‌‌‌عات لە رێپێوانی خۆپیشاندەران بەرەو شوێنی گردبوونەوەی سەرەکی، وتارە سەرەکییەکان دەستیان پێکرد و تێی دا چه‌‌‌ندین په‌‌‌یام و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی جیاوازی تێدا پیشکه‌‌‌ش کرا.

تەلەفزیۆنی ئەڵمانی لە راپۆرتەکەیدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرلین گردبوونەتەوە بە سەرسوڕهێنەر ناو بردووە و رایگەیاندووە کە زیاتر لە ٥٠  هەزار بەشداربووی تۆمارکراوی تێدایە.

هەروەها لەم ڕێپێوانە بەرفراوانەدا ژمارەیەک لە خەڵکی ئۆکرانیا به‌‌‌شداریان له‌‌‌م گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا کرد. ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی ئه‌‌‌ڵمانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانیش له‌‌‌م گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا به‌‌‌شداریه‌‌‌کی چالاکانه‌‌‌یان بوو.  


2 ساڵ و 29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەیان هەزار کەس لە بەرلین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گردبوونەوە

دەیان هەزار کەس لە بەرلین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گردبوونەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران