یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یه‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی

یه‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی

سەرچاوەیەکی هەواڵدەری لە ئیتالیا وتوویەتی کە ئه‌‌‌مڕۆ ٣٠  ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی یه‌‌‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی "فیفا" تاوتوێی ده‌‌‌رکردنی تۆپی پێی ئێران له‌‌‌ جامی جیهانی ده‌‌‌کات. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ماڵپەڕی "کالچو مرکاتو" بەگوێرەی ڕاپۆرتدەرێکی ئیتالیایی بە ناوی "جولیومولا" نوسیویەتی کە "فیفا بە شێوەی جیددی بیر لە سڕینەوەی ئێران لە جامی جیهانی دەکاتەوە.

ئەم ماڵپەڕە وتوویە کە سەرچاوەکانی نزیک بە فیفا بە "جولیامولا" یان وتووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ هۆکاری پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ و سه‌‌‌رکوتکردنی ڕاپه‌‌‌ڕیوان و زه‌‌‌وت کردنی مافه‌‌‌کانی ژنان و ڕێگری کردن لێیان له‌‌‌و ووڵاته‌‌‌دا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌سه‌‌‌ر داوا و فشاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی, به‌‌‌ دەستێوەردانی سەربازی ڕژیم لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا، قه‌‌‌راره‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ دوورخستنەوەی ئێران لە مۆندیال تاوتوێ بکات. 

هه‌‌‌ر له‌‌‌ چه‌‌‌ند ڕۆژی ڕابردودا کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ وه‌‌‌رزشوانی ئێرانی به‌‌‌ فه‌‌‌رمی سکاڵایان له‌‌‌ یه‌‌‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی (فیفا) تۆمار کردووه‌‌‌ و داوایان کردووه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی تۆپی پێی ئێران له‌‌‌ رکابه‌‌‌رییه‌‌‌کانی مۆندیالی ۲۰۲۲ی قه‌‌‌ته‌‌‌ڕ دوور بخرێته‌‌‌وه‌‌‌‌ که‌‌‌ بڕیاره‌‌‌ مانگی داهاتوودا ده‌‌‌ست پێ بکات.

ماڵپه‌‌‌ڕی (سکای سپۆڕت) ئاشکرای کرد: فیفا سکاڵا و داواکاری کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ وه‌‌‌رزشوانه‌‌‌ پیاو و ئافره‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی ئێرانی به‌‌‌ده‌‌‌ست گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ و له‌‌‌ چه‌‌‌ند ڕۆژی داهاتووشدا تاوتوێی داواکارییه‌‌‌که‌‌‌یان ده‌‌‌کات.

وه‌‌‌رزشوانه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌کان له‌‌‌ سکاڵایه‌‌‌که‌‌‌یان بۆ فیفا نووسیویانه‌‌‌ که،‌ حکوومه‌‌‌تی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام ژنانی بێبه‌‌‌ش کردووه‌‌‌ له‌‌‌ چوونه‌‌‌ نێو یاریگه‌‌‌ و به‌‌‌شداریکردنی یارییه‌‌‌کان‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ سه‌‌‌رکوتی خۆپیشانده‌‌‌ران و ژنان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی یاسا و ڕێنماکانی فیفایه‌‌‌.


2 ساڵ و 1 مانگ و 17 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یه‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی

یه‌کێتی تۆپی پێی نێونەتەوەیی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران