چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌رده‌وامی ڕه‌وتی به‌زه‌لیلکردن و جیوازی له‌سه‌ر ئافره‌تان

به‌رده‌وامی ڕه‌وتی به‌زه‌لیلکردن و جیوازی له‌سه‌ر ئافره‌تان

من ژنم، ژنێکی ئازاد، خۆم ده‌‌‌زانم مافه‌‌‌کانم ده‌‌‌بێ چی بن، وه‌‌‌ چۆن سنووری هه‌‌‌ڵسوکه‌‌‌وتی خۆم دیاری بکه‌‌‌م. ئازادی ژن ده‌‌‌بێ، ژن دیاری بکات، نه‌‌‌ک سیتمێکی پیاو سالار یاخود دین و مه‌‌‌زهه‌‌‌ب. من وه‌‌‌کو ژن داوای مافی یه‌‌‌کسان ده‌‌‌که‌‌‌م، ده‌‌‌مهه‌‌‌وێ ئازاد بژیم.

لەبیرمان بێت کە توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەفسانە نیە، بەڵکو واقیعەو هەمیشە هەستی پێدەکەین و لە بەرچاو و گوێمانە. له‌‌‌ئێرانی سه‌‌‌ده‌‌‌ی بیست و یه‌‌‌ک و له‌‌‌ ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخونده‌‌‌ خوێنمژه‌‌‌کان دا، ڕۆژانه‌‌‌ زوڵم و زۆر له‌‌‌ ئافره‌‌‌تانی ئه‌‌‌م ووڵاته‌‌‌ ده‌‌‌کرێ. لەژێر سێبەری ئەم دەسەڵاتە هیچ ماڤێک بۆ ژنان کارێ پێ نەکراوە و زۆر جار بە کوشتن و تەجاوز و بەندیخانە وڵامیان دەدڕێتەوە.

ئەمڕۆ زیاتر لە جاران شاهیدی کارەسات و تاوانی سیستماتیکی دەستەڵاتی ئاخوندانی دووڕوین، کە گرنگی بە سروشتی مرۆڤ ناده‌‌‌ن و پێشه‌‌‌نگن، له‌‌‌ په‌‌‌نهان کردنی ڕاستیه‌‌‌کان و شاردنه‌‌‌وه‌‌‌ و په‌‌‌رده‌‌‌پۆشکردنی تاوانه‌‌‌کانیان.
ڕژیمی ئاخوندی، به‌‌‌ناوی ئاین و درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ ڕه‌‌‌وتی پیاو سالاری، بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستی به‌‌‌رژه‌‌‌وندی و حه‌‌‌ز وئاره‌‌‌زوی خۆیان، له‌‌‌هیچ جنایه‌‌‌ت و تاوانێک به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ئافره‌‌‌تان درێغیان نه‌‌‌کردوه‌‌‌ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت مافه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تانیشیان پێشێل کردوه‌‌‌.

ئاخوندەکان به‌‌‌ مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگا و درێژکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی خۆیان، حکومەت و حوکمڕانییان بۆ دوژمنایەتی و دڕندەیی لە بەرانبەرخەڵکی ئێران بەکار هێنا، دوژمنایەتیەک کە ژیانی خەڵکیان تاڵ و ژەهراوی کردوە. ڕژیمی خوێنمژی ئاخوندی 43 ساڵە به‌‌‌سیاسه‌‌‌تی دوژمنکارانه‌‌‌ و لێکدانه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ بۆ ئاین و حکومڕانی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌وڵدان بۆ دروسکردنی دوژمنایه‌‌‌تی و ئاژاوه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ئێران دا، درێژه‌‌‌ی به‌‌‌م سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ زیانباره‌‌‌ داوه و ئێران و ئێرانیه‌‌‌کانی له‌‌‌ دنیایی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ دابڕیوه‌‌‌ و له‌‌‌ ناوخۆش دا به‌‌‌ دڕندانه‌‌‌ترین شێوه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران ده‌‌‌چه‌‌‌وسێنێته‌‌‌وه‌‌‌.

ئاخوندە بێ مێشکەکان 43ساڵە دژی مافی هاوڵاتیان، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش مافی ئافره‌‌‌تان، هەڵسوکەوتیان کردووە و بەم خوێندنەوە خراپە زەمینەیان بۆ کوشتنی هاوڵاتیان دروست کردووە. ڕشتنی خوێنی کچه‌‌‌ کوردێکی بێتاوان به‌‌‌ناوی ژینا ئه‌‌‌مینی، سه‌‌‌لمێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ڕژیم سوره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کوشتن و به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر جیانایه‌‌‌‌ته‌‌‌ دژی ئینسانیه‌‌‌کانی. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ هیچ هومیدێک نیە بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ سته‌‌‌م لە سه‌‌‌ر خەڵکی ئێران. تاقه‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌‌ر راپه‌‌‌ڕین و به‌‌‌رخودانه‌‌‌ بۆ ڕوخانی ئه‌‌‌م سیستم و نیزامه‌‌‌ دژی ئینسانیه‌‌‌.

ئەو دەسەڵاتە پێویستە بزانێ کە هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران، چیتر ناترسێن لەرووبەروو بوونەوە بەرامبەر بەو جۆرە تاوانانە.ئەورۆ ژنانی کوردستان و ژنانی ئێڕان بە دونیایان سەلماند کە بۆ بەدەستهێنانی مافەسەرەتایەکانی خۆیان و بۆ ئەوەیی چیتر نەبنە قوربانی دەستەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئامادەن گیانیان بۆ ئازادی و نیشتمانیان فیدا بکەن.

ژنانی کوردستان و ئیڕان سەلماندیان کە ژن بوونیان نیشانەی زەعیف بوون و زەلیل بوونیان نیە، به‌‌‌ڵکو سەلماندیان کە ژن یانی ژیان و یانی ئازادی.
ژنان و پیاوانی کوردستان و ئیران بە دنیایان سەلماند، کە لەسەر خوشکەکانیان، لەسەر مافی ئازادی و مافی ئینسانی ئافرەتان، ئامادەن بە هەرشێوازێک بێت روبەروی ڕژیمی ئاخوندی ببنەوه‌‌‌ و به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشان و ڕاپه‌‌‌رین، تا کۆتایی ئه‌‌‌م سیتم و نیزامه‌‌‌ نه‌‌‌گریسه‌‌‌.


2 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وامی ڕه‌وتی به‌زه‌لیلکردن و جیوازی له‌سه‌ر ئافره‌تان

به‌رده‌وامی ڕه‌وتی به‌زه‌لیلکردن و جیوازی له‌سه‌ر ئافره‌تان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران