حەزی بێ کۆتایی رژێمی جینایەتکاری ویلایەتی فەقیە بۆ لە قەنارەدانی خەڵک و بەتایەبەت لاوان، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و زیاتر دەبێ.
حەزی بێ کۆتایی رژێمی جینایەتکاری ویلایەتی فەقیە بۆ لە قەنارەدانی خەڵک و بەتایەبەت لاوان، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و زیاتر دەبێ. ئەم پەرەسەندنانە و ئێعدام لە قانوونی بنەڕەتی رژێمی سەرکوتگەری ئاخوندان، لەلایەن جەوادی لاریجانی یەکێک لە مۆرە تاوانبارەکانی رژێم بەو شێوە پێناسە کراوە: بەداخەوە ئەورۆ سزای تۆڵەکردنەوە (قصاص) کە بڕیارێکی نوورانیە لەلایەن کەسانێکەوە لەسێدارەدانی تاوانبارانی مەوادی هۆشبەر دەخرێتەژێر پرسیار و ئەوەش بۆ نیزامی ئێمە باش نیە. بە لەبەر چاوگرتنی بێزاری جەماوەر لەناوخۆ و مەحکومیەتە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە لەسێدارەدانی خەڵک و بەتایەبەت لاوان، بەڵام دیسان پێویستی رژێم بە سێدارە و سەرکوتی جەماوەر بە رێژەیەکە، کە وەلی فەقیه و کاربەدەستانی دیکەی رژێم، لەگەڵ بوونی ئەو هەموو مەحکومیەتە نێونەتەوەییە، تەئکید لەسەر ئەو رێژە لە ئێعدام و سێدارەی خەڵک دەکەنەوە. روونە کە قەنارە کەرەستەی دەسەڵاتداری ئاخوندەکانە چوونکە پێیان وایە هۆیەکە بۆ رێگری لە راپەرینی جەماوەری لە شارەکان، وە ئەوە سڕی رژێمە بۆ بەرێوەبردنی سزاس سێدارە و ئێعدامی بەکۆمەڵ بەتایەبەت لەم رۆژانەی دوایی دا. لە راستی دا بەهۆی ئەوەی رژێم لە سەرکوتیش دا بە بن بەست گەیشتووە، تەنیا رێگەیەک کە لە بەردەمی دا مابێ ئێعدام کردنە کە ئەگەر هەنگاوێک پاشەکشەی لێ بکات، دەزگای بەرێوەبەریەکەی لەکار دەکەوێ و رێگە بۆ جەماوەری ئێران خۆش دەبێ لە دژی راوەستنەوە هەر بۆیە سەرۆکی دەزگای قەزایی رژێم تەئکید لەسەر ئێعدام و پەرەپێدانی دەکاتەوە. ئەو ئاخوندە تاوانکارە ئیشارە بەوەدەکا کە لابردنی بەرنامەی ئێعدام، سیاسەتی دەزگای قەزایی نیەو تەئکید لە سەر لە سێدارە دەکاتەوە و دەڵێ: ئێمە کەی وا بیرمان کردۆتەوە وا دەڵێن سێدارە هیچ ئاکامێکی نەبووە؟! داوا لە دادستانی گشتی وەڵات دەکەم لە دوای دەرچوونی بڕیار رانەوەستن و جێ بەجێی بکەن، چوونکە بۆمان نیە 3 ساڵ بڕیارێک دوابخەین تا تاوانبار لە گرتووخانەدا نوێژخوێنی لێ دەرچێ و بەلەر نوێژ خوێندنەکەی ئێعدام کرانی رەدکەینەوە. ناتوانین بەشێوەی گشتی سزای لەسێدارە لابەرین چوونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی لاواز بوونیدەزگای قەزایی. بەو پێیە ئێعدامە بەکۆمەڵە بەردەوامەکان بەتایەبەت ئێعدامی 42 کەس لە سێ رۆژدا لە گرتووخانەی گەوهەردەشت یان ئێعدامی 60 کەس لەم حەفدە رۆژەی دوایی دا دەرخەری ئەو پێویستیەیە کە رژێمی داماو پەککەوتە بە بن بەست گەیشتووەی ناچار کردوە ئەم کەرەستە زیاتر لە هەر کات بەکار بێنێ بۆ ئەوەی بتوانێ بەو شێوە لە بەرامبەر راپەرینەکاندا بوەستێتەوە. ئێستا بەراستی بەو رێژ لە ئێعدان رژێم دەتوانێ کێشەکانی چارەسەر کات؟ وە یان ئەوەی کە رژێم بە لە قەنارەدان دەتوانێ ئاوی چاوی خەڵک بگرێ و جەماوەر چاوترسێن بکات و رێگە لە راپەرینی جەماوەری بگرێ؟ |