خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە µی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو له به‌ڕێزان کاک ڕەزای کەعبی جێگری سکرتێر و کاک که‌ریم تورجانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان, سەردانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران یان کرد و لە لایەن بەڕێزان کاک شۆڕش حاجی و کاک بەختیار عەزیزی, ئەندامانی سەرکردایەتی و هەروەها بەڕێزان خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا و خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی, کادرانی سازمانی خەبات پێشوازی گەرمیان لێوەکرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا ئاڵووگۆڕه نوێیه‌کان به وردی قسه و باسیان لێوه‌کرا و هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ و هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی ئێران و کوردستان، به‌شێکی تری ته‌وه‌ری گفتوگۆکان بوون.
لە درێژەی ته‌وه‌ری گفتوگۆکاندا، جەخت له‌سه‌رپته‌وکردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی زیاتر له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران کرایه‌وه.