پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لایەنە بەهێز و لاوازییەکانی شۆرشی ژینا لەکودستان

لایەنە بەهێز و لاوازییەکانی شۆرشی ژینا لەکودستان

 
کامیل نورانی فر
شۆرشی ژینا کە چۆتە ناو 42مین رۆژی خۆی ئیستراتیژی رووخانی دەسەلاتی رەش و دیکتاتۆری ئاخوندی هەڵگرتووەو لەماوەی رابردوو دەریخستووە کە زەرفیەتی هێنانە ئارای ئەو روداوە مێژووییەی هەیە . بۆ ئەو ئیستراتیژییە تاکتیکی عەمەلی و هەمە رەهەند پێویستە بە جۆرێک کە بە کەمترین تێچوو کۆشکی زۆرداری بڕمێ و کۆتایی بە ئاخوندان بێ. هەر لەو پێناوەشدا گرتنە پێشی بەرنامە و رەوتێک کە دەسەلات فەلەج بکات با خێراش نەبێ ، وەک زەرورەتێک خۆ دەنوێنێ.
لەماوەی چل رۆژی رابردوو لەدرێژەی خەبات و تێکۆشانی لێبڕاوانەی خەڵک و بینینی حەماسە خولقێنی و فیداکارییەکانی جەماوەر هەستێکی دلخۆشکەرو گەشەسەندنی هیوا و ئومێد باڵی کشاندووە بەسەر تەواوی ئێران و کوردستاندا بەڵام هاوکات لایەنی لاوازییش ئەبیندرێ کە پێویستە کار بۆ نەهێشتنیان بکرێ.
گرینگترین فاکتەرەکانی سەرخستنی ئەو راپەرینە دوو فاکتەری سەرەکیە کە بریتین لە مانەوەی بەردەوام و هێشتنەوەی هێماکانی شۆرش و بەربلاو و بەجەماوەریتر بوونی راپەرینەکە.
بەنیسبەت کوردستان جێگەی خۆشیە کە خەڵک و بزووتنەوەکەی هەمیشە لەوپەری زیندوویەتی و وشیاری سیاسی بوون و سەنگەری بەرخودان دژی جەهالەتی ئاخوندان هەمیشە ئاوەدان بووە، هەر ئەوەش بۆتە هوێ هەستیار بوونی دۆخی کوردستان و سیاسەتی ئاخوندان بە درێژایی مێژوو هەڵاواردن و سەرکووت وکوشتار وسرینەوە بووە وبەردەوامیش دەبێ و بۆیە هەر جولەیکی خەڵک لەکوردستان بەو پەری هۆڤیگەرییەوە وەلام ئەدرێتەوە. ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە کە پێویستە خەڵکی کوردستان لە مەسیری وەدیهینانی فاکتەرە سەرەکیەکانی راپەرین و هاوتەریب لەگەڵ باقی شارەکانی ئێران هەنگاو هەڵگری و بەواتاێکی تر رەنگ و هێمای شۆرش لەکوردستان بپارێزێ و وردە وردە بەرەو رەوتی فەلەج کردنی دەسەلات هاودەنگ ویەکگرتوو لەگەڵ باقی شارەکان بچیتە پێش. بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە وزە و پوتانسیل و رەقی چەندین ساڵەی خەڵک بخریتە خزمەت ئەو ئامانجە، نەک لەرۆژێک دا بەتاڵ بکرێ و بۆ رێکخستنەوەی دووبارە ناچار بە پشووێکی کاتی بین. ئەوەی لەشنۆ ، دیواندەر ، سنە و مەهاباد و بانە بیندرا قارەمانەتی کەم وێنە بوو بەلام ئەو جوڵە گەورانە وا ئەکات سەرکووتی خویناوی لەلایەن دەسەلات بەرێوە بچێ و بۆ ماوەێکیش دەنگی شۆرش لەو شوێنانە کپ ببێت. هاوشێوەی ئەو رەوتە لە زاهیدانی بەلوچستانیش بیندرا و بە کوشتنی زیاتر لە 100کەس لەماوەی رۆژێکدا ئێستا بیدەنگیەکی کاتی زاڵ بووە بە سەر بەلوچستاندا. پێویستە تاکتیک و میتودەکانی خەبات فرە چەشن و پرۆسەیی بن، زۆر جولەی بێ هەزینەی وەک درووست کردنی رێبەندان لەشەقامەکان و درووشم نووسین و کۆبوونەوە و درووشمدانی خویندکارانی زانستگاو قوتابخانەکان هەیە کە کاریگەری گەوەریان لەسەر ورەوباوەر و رەوتی رووخانی دەسەلات هەیە. مانەوە لەشەقام بەدرووشم دان و رێپێوانی جەماوەری وەک ئەوەی کە لە گۆرستانی ئایچی سەقز لەچلەی ژینا بینیمان کە نمونەیکی جوان لە پیشاندانی گەورەیی بەرەی شۆڕشگیران و رووخانخوازان بوو ، دەکرێ بکرینە مێتود بۆ باقی شارەکانی تریش. لەو پێناوەدا ئەکرێ رێپێوانی دەیان هەزار نەفەری بەرەو قەبرستانەکان هەفتەی جارێک رێک بخرێ و هێزی یەکگرتووانەی خەڵکی تێدا نمایش بکرێ. مەزاری شەهیدان بکریتە ناوەندی بەیەک گەیشتنی خەڵکی شۆڕشگیر و وەزاڵەهاتوو و ورە و بیروباوەری تێدا بگۆردرێتەوە و پەیمان تازە بکرێتەوە. بەدلنیاییەوە لەهەنگاوێکی وەها دا لە هەفتەی سێهەم شاهیدی گەورەترین رێپێوانی جەماوەریی لەسەرانسەری کوردستان ئەبین و ئەژنۆی دەسەلات ئەشکێندرێ. یەکێک لەکارەکانی تر گەڕان بەدووی جوڵە و هێمای نوێیە کە خەڵک بە مەبەستی بردنەپێشەوەی خەبات لەدژی رژیم بەرەو پێشی ببەن و هاوکات لەگەڵ ئەوانەش مانەوەی بەردەوام لەشەقامەکان گرینگی تایبەتی خۆی هەیە.
ئەوەی ماوە بوترێ ئەو راستیەیە هێزی جەماوەر گرینگترین فاکتەری یەکلایی کەرەوەی هەموو پرسێکە و لەپرسی شۆرش وراپەرین دژی دیکتاتوریەتیش مێژوو سەلماندوویەتی هیچ رژیمێکی دڕندە ناتوانێ بەرگەی هێزی لەبن نەهاتووی جەماوەر بگرێ و بۆ رووخانی دەسەلاتی رەشی ئاخوندانیش ئەو یەکانگیریی و هاوپەیوەندییە سەرتاسەرییە پێویستە و هەر بۆیە پێداگرتنەوە لەسەر ئەو جوڵە و تاکتیکانەی یارمەتی یەکریزی گشتی ئەدا زەرورییە. پێویستە ئەو باوەرە ببێتە بیرکردنەوەی تاک بەتاکی کۆمەلانی خەڵک و لەراست پاراستنی یەکریزی و هاوپەیوەندیی سەرانسەری گەلانی ئێران بە بەرپرسیارەتیەکی گشتگیر بەرەو ڕاماڵینی دیکتاتوری هەنگاو هەڵگرین.

2 ساڵ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لایەنە بەهێز و لاوازییەکانی شۆرشی ژینا لەکودستان

لایەنە بەهێز و لاوازییەکانی شۆرشی ژینا لەکودستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران