رۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرین بۆ پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەری لە شارەکانی کوردستان و ئێران، بە بەشداری سەدان کەس لە کوردان و ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری ئوسلۆی پایتەختی نۆروێژ بەرێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە لەبەردەم وێزگەی قەتار لە ناوەندی شار دەستی پێ کرد و بە رێپێوان بۆ دەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ درێژەی هەبوو.
لە رێپێوان و کۆبوونەوەی بەردەم وەزارەتی دەرەوە بەشداران بە وتنەوەی دروشمی راپەریوانی ناوخۆی کوردستان و ئێران و دانی پەیام بە زمانەکانی فارسی و نۆروێژی پشتیوانی کۆبوونەوەکەیان بۆ راپەرینەکان دەربڕی.
شایانی وتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات بەشداریان لەو کۆبوونەوەو رێپێوانە بەرینەدا کرد.