هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەباتکارانی رێگەی ئازادیی!
بە پێویستم زانی چەند تێبینیتان پێتان ڕابگەێنم.
1.بەردەوام بوون لە شۆڕش و ڕاپەرین، ئەرکێکی نیشتمانی، نەتەوەیی،ئایینی ئینسانیە.بێگومان ئەو قارەمانی و نەبەزیەی ئێوە جەماوەری تێکۆشەر لە دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی و لە ماوەی 43 ڕۆژ ڕاپەڕیندا لە مێژوودا تۆمار دەکر٠Žی.
2. گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد لە شۆڕش و جوڵانەوەو خەباتی مافخوازنەو ئازادیخوازیدان لە بەرانبەر یەکێک لە ستەمگەرترین دەسەڵاتەکان لە مێژووی مرۆفایەتی. دەسەڵاتێک کە هەموو سنوورەکانی جینایەتکاری و درندەیی تێپەڕاندوە.
3.لەم شۆڕشە مەزنەدا هیچ جەریان و هیچ کەسێک لە ژێر هەر ناوێکدا مافی نیە سنوور بۆ جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران و کوردستان دابنێ و ناوی نەشیاو بۆ شۆڕشی پیرۆزیان و بەرخودان و قارەمانیان دابنێ.
4. گەلانی ئێران و گەلی کورد حەقی بێ ئەملاولایانە بۆ دیفاع لە خۆیان و شۆ٠رشی پیرۆزیان هەموو ڕێگەکان و هۆیەکان بۆ بەگژداهاتنەوەی دژمنی بێ بەزیی بەکار بێننن.بێگومان هەموو دیفاعێک لە بەرانبەر جینایەتکاراندا ڕەوایەو دیفاع و ڕوبەڕوبونەوەی هەمەچەشنە ڕژیمی ئاژاوەگێڕو جینایەتکار بە چۆکدا دێنێ.
لە کۆتاییدا داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستانی ئێران و جەماوەری سەرانسەری ئێران دەکەم بە یەکگرتوویی و شێلگیرانە لە شۆرش و ڕاپەڕین بۆ گەیشتن بە ئازادی و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی جینایەتکاری ئاخوندی و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دیموکڕاتیک لە ئێراندا بەردەوام بن.
درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
بابەشێخ حوسەینی
8 ی خەزەڵوەری 1401 کۆچی خۆری