بە پێی ئەو هەواڵانەی بە خەباتمێدیا گەیشتووە لاوێکی خەڵکی دێی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە کە لەسەر سنورەکان کاسبکار بووە، بە تەقەی راستەوخوی هێزەکانی رژیم کوژراوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە خەباتمێدیا گەیشتووە لاوێکی خەڵکی دێی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە کە لەسەر سنورەکان کاسبکار بووە، بە تەقەی راستەوخوی هێزەکانی رژیم کوژراوە.
لاوێکی کورد بە ناوی مەهدی رەحیم زادە کوری ئەحمەد سەعات هەشتی سەر لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 10 رەزبەری 1395 لە لایەن پاسگای مەرزی چۆمان تەقەی لێکراو و هەر لەوێ گیانی دا. ئەوە لەکاتێدا بووە کە ناوبراو ویستوویەتی سەردانی مەرزەکە بکات و لەرێگەی کرێکۆلیەوە بژیوی ژیانی پەیدا بکات و ئەو ساتەی تەقەی لێکراوە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
هێزە دژی گەلیەکانی رژیمی ئاخوندی رۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان تەقە لە خەڵکی کاسبکار و کۆلبەری شارەکانی کوردستان دەکەن و دیمەنی دڵتەزێنی کوژرانی خەڵکی بێ تاوان و بێ دەرتانی سنوورەکان هەموو رۆژێک دووبارە دەبێـتەوە.