رۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری 1401، ژمارەیەک لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە شاری ئاغووسی وەڵاتی دانمارک کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەریان بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران و مەحکوم کردنی تاوان و جینایەتەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە گەلانی راپەریوی ئێران، بەرێوەبرد.
ئەو کۆبوونەوە کە لە سەر داوای هێز و لایەنە سیاسیەکان پێکهات، بەشداران بە دانی دروشم و خوێندەوەی پەیام و شیعر بێزاری و توورەیی خۆیان لە جینایەت و تاوانەکانی رژیمی ئاخوندی لە حاست راپەرینەکان، دەربڕی.
شایانی باسە شۆرش خەبات ئەندامی سازمانی خەبات لە شاری ئاغووس بەشداری لەو کۆبوونەوەدا کرد.