یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دۆخی نالەباری کرێکاران لە ئێران!

دۆخی نالەباری کرێکاران لە ئێران!
ئا، و: چلچەمە

لە مێژە دۆخی کار وژیانی کرێکاران یەکێک لە گرینگترین باسەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە، لەو بارەوە کاربەدەستانی رژێم شتێک دەڵێن و کرێکاران شتێکی دیکە.

لە مێژە دۆخی کار  وژیانی کرێکاران یەکێک لە گرینگترین باسەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە، لەو بارەوە کاربەدەستانی رژێم شتێک دەڵێن و کرێکاران شتێکی دیکە.

 

رۆژی 6ی خەرمانانی 1395 رەبێعی وەزیری کاری رژێم بە دووریەکی تەواو لە تەلەفزیۆنی رژێم گوتی: باوەڕ بکەن من چوومە یەکێک لە پارێزگاکان، وابزانم پارێزگای لورستان بوو کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە دوو ئەوندەی ساڵانی رابردوو یان قوڵنگی پرۆژەمان لێ دا یان پرۆژەی دەرمانیمان پێ زیاد کرد، ئێستا من پێم وایە لە وەڵاتدا کرێکاران رازین. چونکە من و کەس و کاری من لە پلەی خوارووی کۆمەڵگەین.

 

بەڵام بە سەیرکردنی سفرەی خاڵی  کرێکاران و گوێگرتن لە دەردە دڵیان ناراستی قسەکانی ئەو وەزیرەی رژێم روون دەبێتەوە. هەر ئەو رۆژەی وەزیری کاری رژیم دەگوت کرێکاران رازین، لە دیمانەیەکی تەلەفزیونی لەگەڵ تەلەفزیۆنی رژێم کرێکارەکان قسەیەکی دیکەیان دەکرد.

 

کرێکارێک گوتی: وەڵا من دڵم پڕە، دڵمان پڕە لەبەر ئەوەی بێکاریە.

 

یەکێکی دیکە بە توورەییەوە گونی: ئێمە هەر ئێرانی نین، ئەگەر ئێران باین یەکێک لە خۆی دەگرتین و حیسابی مرۆڤی بۆ دەکردین..

 

کرێکاری سێهەمیش بە تورەییەوە وتی: دوو رۆژ جارێک نان دەخۆین ئەویش نانێکی وشک دەخۆین. ئەو شتانەتان لەبەر چاو بێ ئێمەش مرۆڤین. ئێستا سێ مانگە قڕانێکم پەیدا نەکردوە.

 

کرێکارێکی دیکە رووبە کامێراکە بە تانەوە وتی: ئەمە پێتەختە کاری تێدا نیە، شارستانەکان کار کوا هەیە؟ کار نیە بەخودا کارەکان راوەستاوە. ئێمەیش مرۆڤین.

 

کرێکارێکە دیکە لە کۆتایی قسەکانی دا وتی: رۆژە لە دوای رۆژ خراپتر دەبێ، باشتر نابێ!.

 

ئەو قسانە دەرخەری دۆخی بەشێک لە کرێکارانی ئێمەیە. لە راستیدا پیشەسازی و وەبەرهێنان لە حاڵی داخراندان و ژمارەی کرێکارانی بێکار روو لە زیاد بوونە. ئەوانەی بەخت یاریان بێ لە مانگدا یەک دوو رۆژ کاریان دەست دەکەوێ. بەڵام بەشێوەیەکی دیکە بەشێک لە کرێکارەکان بەجۆرێک کاریان هەیە و لە قانوونی کاری رژێمدا، بە بێکار حیساب ناکرێن کە قسە ئەوانیش  شایانی گوێ لێ گرتنە.

 

یەکێک دەڵێ: پۆچی من دەبێ بە متۆر کار بکەم، لەحاڵێکدا کاری من وەبەرهێنانی جل و بەرگە! بەڵام دەبێ بێم بە متۆر کار بکەم، لەبەر ئەوەیە ئاغایانی دەسەڵاتدار مافی ئیمە لادەخەن.

 

یەکێکی دیکە: یەکێک بەدوای قڕانێکدا هەڵدێ، یەکێکیش بە ملوێن لادەخا.

 

کێشە و موشکیلی کرێکاران لە ئێران لە حەد بەدەرە بەڵام دەکرێ هەندێ لە کێشەکانیان لە چەند خاڵدا بخەینە روو:

 

کاری بێ دابین بوونی پیشە، کاری بێ بیمە، کاری بەبێ حەقدەستی عادیلانە و لە کۆتایی دا کار بەبێ لەبەر چاوگرتنی ستانداردی پاراستن، لەو کێشانەن کە رۆژ لە دوای رۆژ ئێخەی کۆمەڵی کرێکاری ئێران دەگرێ.

 

کەسێک بەناوی ئەمیری شەوکەت کە تەلەفزیۆنی رژێم بە سەرۆکی یەکیەتی سینفی کرێکارانی بیناسازی دیناساند گەتی: نزیک بە 30 هەزار رووداوی کار رووی داوە کە لەو 30 هەزارە نزیک بە 50 لەسەدی لە بەشی بیناسازی رووی داوەو بەو بۆنەوە نزیک بە 2500 کرێکاری بیناسازی کوژراون.

 

لە راستیدا شتێک بەناوی بیمەی کرێکاری و بیمەی رووداوی کار بوونی نیە، کرێکارێک لە پێش کامێرای تەلەفزیۆنی رژێم گوتی: دەڵێن بیمەتان دەکەین بەڵام هیچیچک نیەو هەمووی نوکتەو درۆی تەبلیغاتیە.

 

بەپێی بەڵێنەکانی حکومەت و ئەوەی رۆحانی بەڵێنی دا، قەرار بوو کێشەی بێکاری چارەسەر بێ بەڵام نەکرا.

 

بەپێی بگەڵاڵەیەکی حکومەت قەرار بوو حەقدەستی کرێکار، خەرجی بنەڕەتی خانەوادەکانیان دابین بکا، بەڵام ساڵی 1395 حەقدەستی بنەڕەتی 812 هەزار تمەن بوو کە کرێکاران بەو پووڵە لە ئۆدەی ئەو گرانی و هەڵاوسانە ئابووریە نەهاتن و زۆرێک لە خانەوادەکان شەوانە بە سکی برسی سەریان نایەوە. لەبەر ئەوەی کە هەر ئەو حەقدەستەی حکومەت دیاری کردوە، لەچاو هەڵاوسانی ئابووری کە بانکی ناوەندی رایگەیاندوە، بەلانی کەمەوە 166 هەزار تمەن کەسری خەرجی دێنن.

 

ئەوە لە کاتێکدا خەرجی خانەوادەیەکی 4 کەسی کرێکاری لە سێ ملوێن دووسەد هەزارتمەن زیاترە چوونکە رێژەی هەڵاوسان و گرانی تا دێ زیاتر دەبێ و داهاتی کرێکاران لەگەڵ ئەو خەرجیانەدا بەراورد ناکرێ و کورتی زۆر دێنێ.

 

بە پێی ئەو راپۆرتەی ماڵپەڕی حکومەتی فارس لە 17ی خەرماناندا بڵاوی کردەوە، حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی 1384 تا ئێستا، نزیک بە 67 لەسەد توانای کرینی لە دەست داوە یانی بە هەزار تمەن کە کرێکارێک بە هەزار دەرد و نارەحەتی بەدەستی دێنێ، بە قەد 300 تمەنی ساڵی 84 شت و مەک ناکاو ئەوەش هەڵەی دەسەڵاتدارانە لە دارشتنی ئابووری وەڵاتدا.

 

ئەوە قسەی یەکێک لە ارگەیێنەکانی حکومەتە کە هەوڵ دەدا لایەنەکانی مەسەلەکان بەو جۆرەی هەیە نیشان نەدا نەوەک بێتە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری.

 

راگەیێنەکانی حکومەت لە 25ی ڕەزبەری 1394 نووسیان: بەدوادا چوونەکان ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە ئەگەر لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو زیاد کردنی حەقدەستەکان وەک رێژەی هەڵاوسانێک کە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە رایدەگەێنێ زیاد بکرایە، لانی کەم حەقدەستی کرێکار لە ساڵی 1395 دەبوو 978 هەزار تمەن بوایە. لە کاتێکدا کە شۆرای بەرزی کار بەلانی کەمەوە حەقدەستی ئەو ساڵی 812 هەزار تمەن راگەیاندووە کە 166 هەزار و 500 تمەن کەمی نیشان دەدا.

 

هەر بۆیە کرێکاران خۆیان باشتر دەزانن کە بە بوونی ئەو رژێمە هەلومەرج رۆژ لەدوای رۆژ خراپتر دەبێ و روونە کە ساڵی 96 دۆخی کار و ژیانی کرێکاران لەمەش خراپتر دەبێ.

8 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆخی نالەباری کرێکاران لە ئێران!

دۆخی نالەباری کرێکاران لە ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران