هاونیشتمانیانی یارسان لە ئێران و کوردستان!
جەماوەری ڕاپەڕیو و ئازادیخواز !
بەبۆنەی هاتنی جێژنی خاوەنکار پیرۆزبایی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هاونیشتمانیانی یارسان ڕادەگەێنم.
لە کاتێکدا جێژنی خاوەنکار بەرز ڕادەگیرێ، جەماوەری قارەمان بە تێکڕاو یارسانیەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە ڕاپەڕین و تێکۆشانی مافخوازی و ئازدیخوازیدان و دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندیان هێناوەتە لەرزین و لە ناوچوون.
گومانم نیە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە دەستی بە هێزی جەماوەر لە ناودەچێ و دەسەڵاتێکی دیموکڕاتێک دادەمەزرێ و ویستی جەماوەری ئێران نایە بۆ دەسەڵاتی شا و دەسەڵاتی ئاخوندی، دێتەدیی و گەلانی ئێران بە تێکڕاو گەلی کورد بەتایبەت بە مافەکانیان دەگەن.
درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕینی بە شکۆی جەماوەریی لە کوردستان و ئێران
دەڕوخی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
لەگەڵ پیرۆزبایی دوبارەم بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
13 ی خەزەڵوەری 1401 کۆچی خۆری