خەباتمێدیا: فدریکۆ ویلگاس، بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەم شۆرایە لە پێوەند بە کوشتنی ناحەقی ژینا ئەمینی بەم زووانە کۆبونەوەیەکی تایبەت پێکدێنێ.
ناوبراو، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانج لەم کۆبوونەوە تایبەتیە ئەوەیە کە لێکۆلینەوە وهەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بکرێت و هیواخۆازە کە ئەم کۆبوونەوە لە حەوتووی داهاتوو دا ببەسترێت.
لە لایەکی دیکەوە "نیما نیا" هونەرمەند و چالاکی بواری کوییر, لە مانگرتنی چالاکانی ئێرانی لە بەرانبەر کۆنگرەی ئامریکا، داوای پشتیوانانی هەموو لایەنەی کرد بۆ ئەوەی ڕژیمی ئاخۆندی لە پێوەند بە هەڕەشە کردنی کۆمەڵگای کوییر وەڵامدەر بێت. هەروەها لە ئێرلەند کاناڵی لێکۆڵەرانێک کە مەترسییان لە سەرە لە ڕاگەیاندراوێکدا جنایەتی هێزەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران دژی خوێندکاران مەحکوم دەکات و خوازیاری ئازادی زیندانی سیاسی و بەتایبەت خوێندکاران و کار بە دەستان وئەندامانی هیەتی زانستی بوو