خەباتمێدیا: خوێندکارانی زانکۆ جیاوازەکانی ئێران و لەوانە تاران، یەزد، بەهەشتی، عەلامە تەباتەبایی و ئازادی تاران شوماڵ لە بەیاننامەگەلێک ڕایانگەیاند هەتا ئەو کاتەی خوێندکارە گیراوەکان و دۆخی ئەمنی زانکۆکان چارەسەر نەکرێن بەردەوام دەبن لە مانگرتن و بەشداری لە کەلاسەکان.
خوێندکارانی زانکۆی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی شەممە 14ی خەزەڵوەر جارێکی دیکە مان دەگرین و گەمارۆ دەخەینە سەر کەلاسەکان.
هەر لەم بارەوە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە حەوتووەکانی کۆتایی دەستیان داوەتە سەرکوتی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی ئاخوندی بەتایبەت لە زانکۆکانی کوردستان و ئێران.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆی ئەدەبیات و زمانە خارجیەکانی عەلامە تەباتەباییش ڕایانگەیاند کە هەتا کاتی لاچوونی بەرگری لە بەشداری ئەو خوێندکارانەی زانکۆیان لێ قەدەغەکراوە، ئێمەش بەشداری لە کەلاسەکاندا ناکەین.
جێی ئاماژەیە کە هەر لەسەر ئەم بابەتە خوێندکارانی زانکۆی ئازادی تاران شوماڵیش ڕایانگەیاند کە بە هاودەنگی خۆمان لەگەڵ باقی زانکۆکانی دیکە مان دەگرین و بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی، هەروەها ڕۆژی شەممە هێزە ئەمییەکانی زانکۆی تاران شوماڵ و هەروەها زانکۆی شەریف دەستیان دایە پشکنینی خوێندکارانی ئەو دوو زانکۆیە و بەم جۆرە سوکایەتی پێ کردن.