خهباتمیدیا: دوێنێ شهممه ١٤ی خهزهڵوهری ١٤٠ ١ی ههتاوی له زۆرێک له ووڵاتانی ئوروپایی و ئهمریکایی، گردبونهوهی ناڕهزایهتی به مهبهستی پشتیوانی و هاوسۆزی لهگهڵ ڕاپهرینی شۆڕشگێڕانەی هاووڵاتییان لە ئێران دژی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، لهلایهن ئێرانیهکان و غهیره ئێرانیهکانی دهرهوهی ووڵات بهڕێوهچوو. ئهم گردبونهوانه له ڕۆما و بێرن تا کۆپنهاگن و سیدنی و لە پاریس و واشنتۆنەوە تا ڤیەنا، ستۆکهۆڵم، کۆڵن و لەندەن، شارە جۆراوجۆرەکانی تری وولاتانی ئوروپایی و ئهمریکای بهردهوامی ههبوو.
ئەمریکا
بۆ حەوتەمین حهوتوو، چالاکوان و خهڵکانی میللهته جۆربهجۆرهکانی ئێران
لە واشنتۆن دی سی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە پایتەختی ئەمریکا بەڕێوە برد و وێنەی شههیدانی ڕاپهڕینیان بهرزکردهوه و دروشمیان دژی ڕژیمی ئاخوندی ووتهوه. به ههمان شێوه له بهردهمی کۆنگرێسی ئهمریکا له واشنتۆن خۆپیشاندانهکان بهردهوامیان ههبوو. ههروهها له لۆس ئه نجلس له بەردەم شاره وانی بێڤەرلی هیڵز گردبونهوه کرا و لەم کۆبوونەوەیەدا چهند هونەرمەند و کهسایهتی و ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی وتاریان پێشکەش کرد. ههروهها لە نیویۆرکیش، دانیشتووانێکی زۆر لە ئێرانییەکان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری، گردبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
کەنەدا...
هەزاران کەس لە چالاکانی ئێرانی و کەنەدی وەک هاوسۆزی لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران لە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد. بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە سروودی شۆڕشگێڕانەیان وتەوە. بهههمان شێوه لە شاری ڤانکۆڤەر، هەزاران کەس لە چالاکانی ئێرانی و کەنەدی بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناوەندی ئەم شارە، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ڕاپەڕینی نەتەوەیی ئێرانییەکان دەربڕی. خۆپیشاندەران جگە لە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە، خوازیاری ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بوون.
پیێر پالیۆ، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کەنەدا، بەشداری لە خۆپیشاندانی ئێرانییەکان و چالاکوانانی شاری ڤانکۆڤەردا کرد و لە میانی وتارەکانیدا جەختی لە زیادکردنی پشتیوانی حکومەتی کەنەدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و ژنانی شۆڕشگێری ئێران کردەوە.
پاریس، فەڕەنسا
لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ژمارەیەک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی فەڕەنسا، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە نێوخۆی وڵات، کۆبوونەوەی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
بێرن لە سویس
ژمارەیەک لە خەڵکی ئێرانی لە شاری بێرنی سویس لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ووتهوه.
ڕۆما، ئیتاڵیا
ئێرانییەکانی دانیشتووی ئیتالیا لە ڕۆما خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانیان وتەوە.
کۆپنهاگن، دانیمارک
ژمارەیەک ئێرانی دانیشتووی دانیمارک لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە شاری کۆپنهاگن کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ڕژیمی ئاخوندی وتهوه و پشتیوانی بهردهوامی خۆیان بۆ راپهڕیوانی ئێران دهربڕی.
لەندەن، بریتانیا
ئێرانییەکانی دانیشتووی لەندەن هەروەها لە گۆڕەپانی ترافڵگار کە دەکەوێتە ناوەندی ئەم شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. خۆپیشاندەرانی لەندەن پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران دەربڕی و دروشمیان دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و عەلی خامنەیی وتەوە.
ستۆکهۆڵم و یۆتۆبۆری سوئێد
ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی وڵاتی سوید لە ناوچە جیاجیاکانی ستۆکهۆڵم و لە کەشوهەوای باراناوی ئەم شارەدا کۆبوونەوە.
ناڕازییان کە لەم کۆبوونەوانەدا ئامادە بوون، وەک حەوتەکانی ڕابردوو، پشتیوانیان لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران کرد و خوازیاری داخستنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە سوید بوون.
ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی گەلی ئێران بەڕێوە برد. لە بەشێکی ئەم گردبوونەوەیەدا، بەشداربووان بۆ ڕێزگرتن و یادی ئەو کەسانەی لەو ناڕەزایەتیانەدا شههید بوون خولەکێک بێدەنگییان ڕاگهیاندوه .
کۆڵن و هامبۆرگ لە ئەڵمانیا
ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری هامبۆرگ بۆ پشتیوانی لە دهسگیرکردنی تۆماج ساڵحی لە لایهن ڕژیمهوه و ههروهها بۆ پشتیوانی له ڕپهڕینهکانی ئێران کۆبونهوه و دروشمیان دژی ڕژیمی ئاخوندی وتهوه.
ژماره یه ک له ئێرانییه کانی دانیشتووی شاری کۆڵن و هاووڵاتیانی ئه ڵمانی له هه شته مین شه ممه له سه ڕیه ک ده ستیان به ناڕه زایهتیهکان کردهوه و بە زمانی ئەڵمانی دروشمی "دەبێت مەخوند لەدەست بچێت"یان وت و وێنەی زیندانیانی ڕاپهرینی سهرتاسهری لەوانه تۆماج ساڵحییان بهرزکردهوه.
لەم کۆبوونەوەیەدا، جگە لە ئێرانییەکان، بەشێک لە ئۆکراینییەکانیش ئامادە بوون و دژی ڕژیمی ئاخوندی دروشمیان دەوتەوە.
سیدنی و پێرس لە ئوسترالیا
کۆمەڵێک لە ئێرانی و هاووڵاتیانی دیکەی شاری پێرسی ئوسترالیا خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانیان وتەوە. ههروهها لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ژمارەیەک ئێرانی دانیشتووی ئەم شارە لە هاید پارک کۆبوونەوە و خوازیاری ڕووخاندنی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بوون. گۆگۆش، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی لە شاری سیدنی لە وتارێکدا وتی: ئەمڕۆ هیچ گەنجێکی ئێرانی لە چەقۆکێشانی ئەم حکومەتە دژە ئێرانە ناترسێت و خوێنی خوشک و براکانی خۆی ناڕژێت.
ویهن، ئوتریش
لە ویهن ژمارەیەک ئێرانی دانیشتووی ئوتریش لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبونهوه و دروشمیان دژی ڕژیمی ئاخوندی ووتهوه.
ئۆکلاند، نیوزلەندا
لە شاری ئۆکلاندی نیوزلەندا، وەک چەند هەفتەی ڕابردوو، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران بە ئامادەبوونی ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، فێدریکۆ ڤیلێگاس، سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگهێشتی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوەی کردو سەبارەت بە دۆخی ئێران ڕاگەیاند، بە مەبەستی "پێشنیازی دروستکردنی... میکانیزمێکی لێپرسینەوە یان لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ئێران" بە ئامانجی یارمەتیدانی خەڵکی ئێران، ههوڵهکانمان چڕتر دهکهینهوه